شارەوانی نیۆیۆرک: ژینۆساید لە غەززە هەروا بەردەوامەو نەتانیاهووش نژیارڤانەکەیەتی
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i447130-شارەوانی_نیۆیۆرک_ژینۆساید_لە_غەززە_هەروا_بەردەوامەو_نەتانیاهووش_نژیارڤانەکەیەتی
زەهران مەمدانی شارەوانی نیۆیۆرک، بنیامین نەتانیاهوو سەرۆک وەزیرانی رژیمی زایۆنیستی بە نژیارڤانی ژینۆسایدێکی ترسناک دژی فەلەستینیان ناوبردو پێی داگرت؛ ژینۆساید لە کەرتی غەززە سەرەڕای قسەکردن لەبارەی ئاگربڕ هەروا بەردەوامە.
(last modified 2026-10-03T09:47:54+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 03, 2026 13:15 Asia/Tehran
  • شارەوانی نیۆیۆرک: ژینۆساید لە غەززە هەروا بەردەوامەو نەتانیاهووش نژیارڤانەکەیەتی

زەهران مەمدانی شارەوانی نیۆیۆرک، بنیامین نەتانیاهوو سەرۆک وەزیرانی رژیمی زایۆنیستی بە نژیارڤانی ژینۆسایدێکی ترسناک دژی فەلەستینیان ناوبردو پێی داگرت؛ ژینۆساید لە کەرتی غەززە سەرەڕای قسەکردن لەبارەی ئاگربڕ هەروا بەردەوامە.

مەمدانی لەلێدوانێکدا وتی کە قۆڵبەست نەکرانی نەتانیاهوو لەکاتی سەفەری ئەم دواییەی بۆ نیۆیۆرک بۆ بەشداربوون لە کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، بڕیاری دەوڵەتی فیدراڵی ئەمریکا بووە.

ناوبراو هەروەها رەخنەی گرت لە ئەندام نەبوونی ئەمریکا لە دیوانی نێونەتەوەیی سزا و وتی کە پێی وایە ویلایەتە یەکگرتووەکان دەبێ پەیوەستی ئەو دیوانە بێ.

مەمدانی جەختی کرد، ئەوەی فەلەستینیان دەیانەوێ، هەمان شتە کە هەر مرۆیەک خوازیاریەتی، بنەماڵە، ئاسایش و کەرامەت.

شارەوانی نیۆیۆرک لە کۆتایی قسەکانیدا، بە ڕەخنەگرتن لە پشتگریی واشنگتۆن لە رژیمی زایۆنیستی وتی کە حکومەتی ئەمریکا نەک هەر شایەتی بێ بەشبوونی فەلەستینیەکان لەو مافانەیە، بەڵکوو لەباری دراڤیشەوە پشتگریی لەو پرۆسە دەکا.