هەڵاوسان لە ناوچەی یۆرۆ گەیشتە بەرزترین ئاست لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i447160-هەڵاوسان_لە_ناوچەی_یۆرۆ_گەیشتە_بەرزترین_ئاست_لە_ماوەی_سێ_ساڵی_ڕابردوودا
 هەڵاوسانی ساڵانەی ناوچەی یۆرۆ لە مانگی سێپتەمبەر گەیشتە ۳.۸% ، ئەمەش بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی وزە.بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی وزە، ئاستی هەڵاوسانی ناوچەی یۆرۆی بۆ بەرزترین خاڵ لە ماوەی سێ ساڵدا بەرز کردۆتەوە، ئەمەش وایکردووە فشارەکان لەسەر بانکی ناوەندی ئەوروپا زیاتر ببێ بۆ بەرزکردنەوەی ڕێژەی سوود بۆ ئاستێکی بانتر.
(last modified 2026-10-03T15:19:59+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 03, 2026 18:49 Asia/Tehran
  • هەڵاوسان لە ناوچەی یۆرۆ گەیشتە بەرزترین ئاست لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا

 هەڵاوسانی ساڵانەی ناوچەی یۆرۆ لە مانگی سێپتەمبەر گەیشتە ۳.۸% ، ئەمەش بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی وزە.بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی وزە، ئاستی هەڵاوسانی ناوچەی یۆرۆی بۆ بەرزترین خاڵ لە ماوەی سێ ساڵدا بەرز کردۆتەوە، ئەمەش وایکردووە فشارەکان لەسەر بانکی ناوەندی ئەوروپا زیاتر ببێ بۆ بەرزکردنەوەی ڕێژەی سوود بۆ ئاستێکی بانتر.

 نرخی کاڵا و خزمەتگوزارییەکانی بەکارهێنەر لە مانگی سێپتەمبەربە بەراورد بە هەمان مانگی ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی ۳.۸% بەرزبووەتەوە. بەپێی داتای سەرەتایی نووسینگەی ئاماری یەکێتیی ئەورووپا، ئەم ڕێژەیە لە مانگی ئاگۆست لەسەدا ٣.٢% بووە. بەم شێوەیە بەرزبوونەوەی هەڵاوسان زیاتر بوو لەوەی پێشبینی دەکرا. هۆکاری سەرەکی ئەم زیادبوونە لە سەرانسەری ناوچەی یۆرۆدا دەگەڕێتەوە بۆ بەرزبوونەوەی نرخی وزە. نرخی وزە بە بەراورد بە هەمان مانگی ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی ۱۸.۸% بەرزبووەتەوە. ئەم ڕێژەیە لە مانگی ئاگۆستدا ١٤.٣% بووە.