ڕێبەری دیموکراتەکانی کۆنگرێس: کۆتاییهاتنی شەڕی دژی ئێران ئەولەویەتی کۆنگرێسی تازەی ئەمریکایە
ڕێبەری دیموکراتەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا ڕایگەیاند: کۆتاییهێنان بە شەڕی دژی ئێران لە بەرنامە سەرەکییەکانی کۆنگرێسی تازە دەبێت.
حەکیم جێفریز، ڕێبەری پارتی دیموکرات لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکادا گوتی: کۆتاییهێنان بەو شەڕی ناوازمەندانە و پڕخەرجەی کە ترامپ بە مەیلی خۆی دژ بە ئێران دەستی پێکرد، لە بەرنامە سەرەکییەکانی کۆنگرێسی تازە دەبێت.ناوبراو ڕاشیگەیاند کە ئەم شەڕە بووە هۆی هەڵکشانی توندی نرخی بەنزین و خۆراک و گازوایل. حەکیم جێفریز هەروەها ئەوەشی خستەڕوو کە بەهۆی گومرگەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکاوە، خەرجوبەرجی ژیانی هاووڵاتییانی ئاسایی هەزاران دۆلار لە ساڵدا زیاتر بووە. ناوبراو ڕاشیگەیاند: ئێمە پابەندین بەوەی ئەو گۆڕانکارییە بوێرانە، هەستپێکراو و بەرچاوەی بکەین کە خەڵکی ئەمریکا داوای دەکەن. ڕۆ خانا لە ئەندامانی باڵای دیموکراتەکانی ئەمریکایش وتی کە دیموکراتەکان دەبێت هەر لە یەکەم ڕۆژی دەستبەکاربوونی کۆنگرێسی تازەدا، کۆتاییهێنان بە شەڕی دژی ئێران و بەرزکردنەوەی ئاستی مووچە بکەن بە پلان و بەرنامەی سەرەکیی خۆیان.