تەقەو دەسڕێژی مەرگهێن لە ئۆهایۆی ئەمریکا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i448320-تەقەو_دەسڕێژی_مەرگهێن_لە_ئۆهایۆی_ئەمریکا
بەرپرسانی پۆلیسی شاری پارما لە ئەیالەتی ئۆهایۆی ئەمریکا ڕایانگەیاند؛ تەقەو دەسڕێژێکی بەرفراوان ڕووی داو کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە.
(last modified 2026-11-22T16:05:46+00:00 )
تشرینی دووه‌م 22, 2026 18:05 Asia/Tehran
  • تەقەو دەسڕێژی مەرگهێن لە ئۆهایۆی ئەمریکا

بەرپرسانی پۆلیسی شاری پارما لە ئەیالەتی ئۆهایۆی ئەمریکا ڕایانگەیاند؛ تەقەو دەسڕێژێکی بەرفراوان ڕووی داو کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە.

 

"سکات تراکسلەر"ی وتەبێژی پۆلیسی پارما، بەئاماژە بەوەی کە دوو گوومانلێکراوی پەیوەست بەو بابەتە ناسراون، وتی: تەقەو دەسڕێژ لە بلۆکی پێنج هەزار و سێ سەدی شەقامی ریج ڕووی داوەو دوو چەک لە شوێنەکە دەستیان بەسەر داگیرکراوە. پۆلیسی شاری پارما لەبارەی ناسنامەو ئامانجی ئەنجامدەرانی دەسڕێژەکە، هیچ زانیارییەکی بڵاو نەکردەوە.