فەرمانی ترامپ بۆ پێشگری بە لێکۆڵینەوە لە یاساشکێنییەکانی
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i448356-فەرمانی_ترامپ_بۆ_پێشگری_بە_لێکۆڵینەوە_لە_یاساشکێنییەکانی
ترامپ دەستڕاگەیشتنی کۆنگرێس بە زانیارییە نهێنییەکانی ڕێکخراوەکان و بریکاران سنووردار دەکات.
(last modified 2026-11-23T15:54:38+00:00 )
تشرینی دووه‌م 23, 2026 19:24 Asia/Tehran
  • فەرمانی ترامپ بۆ پێشگری بە لێکۆڵینەوە لە یاساشکێنییەکانی

ترامپ دەستڕاگەیشتنی کۆنگرێس بە زانیارییە نهێنییەکانی ڕێکخراوەکان و بریکاران سنووردار دەکات.

 

بە پێی ڕاپۆرتی سایتی هێڵ؛ ترامپ فەرمانێکی کارگێڕی واژۆ کردووە کە دەستی کۆنگرێس دەبەستێتەوە لەوەی داوای زانیاری بکات لە ناوەندە فیدراڵییەکان و فەرمانبەرانیان بێ "ئامانجی یاسادانانێکی جێبڕاو" و بریکاران ناچارن پێش وەڵامدانەوە بە کۆنگرێس لەگەڵ کۆشکی سپی هەواهەنگ بن. هەنگاوێک کە دەگوترێت کاردانەوەیەکە بە بەڵێنەکەی دیموکراتەکان سەبارەت بە دەستپێکردنی لێکۆڵینەوەیەکی بەرفراوان سەبارەت بە ترامپ پاش گرتنەدەستی کۆنتڕۆڵی کۆنگرێس.  هەر لەم ئاراستەیەدا سی ئێن ئێن ڕایگەیاندووە کە دیموکراتەکان بەنیازن لە دەستپێکی ئەمساڵەی زایینییەوە نۆ دۆسیەی گرنگ لەوانە دۆسیەی شەڕی دژی ئێران، ئەبستینی تاوانکاری جێنسی و سامان کۆکردنەوەی شەخسیی خودی ترامپ، دژ بە سەرۆک کۆماری ئەمریکا بکەنەوە.