پاشەکەوتی گازی ئەورووپا، گەیشتە نزمترین ئاستی لە زیاتر لە یەک دەیەدا
بەپێی ڕاپۆرتی بلومبرگ، نرخی گازی سرووشتیی ئەورووپا دوای شەپۆلی سەرمای هاوکات لە ئەورووپاو ئاسیاو چوونەسەری نیگەرانییەکان لەبارەی کێشەی گوێزرانەوەی گاز لەڕێی ڕێڕەوی گەرووی هورمز، لە رۆژێکدا سەتی ٨.٦ بەرز بۆوە و بەم چەشنە پاشەکەوت و یەدەگی گازی ئەورووپا گەیشتووەتە نزمترین ئاستی لەم کاتەی ساڵی دوو هەزار و سێزدە.
نرخی گازی سرووشتیی ئەورووپا پاش دەسپێبوونی شەپۆلی سەرمای هاوکات لە ئەورووپاو ئاسیا و چوونەسەری نیگەرانییەکان لەبارەی کێشەی گواستنەوەی گاز لەڕێی گەرووی هورمزەوە، لە ڕۆژێکدا سەتی هەشت پۆینت شەش بەرز بوویەوەو گەیشتە نزیک نەوەدو شەش یۆرۆ بۆ هەر مێگاوات کاتژمێر.
بەپێی ڕاپۆری بلومبرگ، پاشەکەوتی گازی ئەورووپا هەتا ١٧ ی نۆڤمبەر تەنیا حەفتا پۆینت پانزدە لەسەتا پڕ بووە کە نزمترین ئاستە لەم کاتەدا لە ساڵی دوو هەزار و سێزدە؛ هاوکات پێش بینی سەرمای قورس و کەمبوونی بەرهەمهێنانی کارەبای بایی، داخواز بۆ گازی زیاد کردووە.
کێشە سازبوون لەبەردەم هەناردەی گازی قەتەر پاش هێرشکرانەسەر دامەزراوەکانی ڕەئسولفان و ڕکابەریی کڕیارانی ئاسیایی و ئورووپایی بۆ بارەکانی ئێڵ ئێن جیش گوشاری لەسەر بازاڕ چڕکردۆتەوە.