کۆتایی نەبەردی ئازاد کردنیی"حەویجە"ی ئێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i311831-کۆتایی_نەبەردی_ئازاد_کردنیی_حەویجە_ی_ئێراق
فەرماندەری ئۆپەراسیۆنی ئازادی حەویجە لە ڕۆژئاوای شاری کەرکوک ، باسی لە کۆتایی ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنیی ئەو شارە لە چنگ تاقمی ترۆریستی داعش کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 11, 2017 05:30 Asia/Tehran
  • کۆتایی نەبەردی  ئازاد کردنیی

فەرماندەری ئۆپەراسیۆنی ئازادی حەویجە لە ڕۆژئاوای شاری کەرکوک ، باسی لە کۆتایی ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنیی ئەو شارە لە چنگ تاقمی ترۆریستی داعش کرد .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، " عەبدولئەمیر ڕەشید یارئەڵڵا"  ڕۆژی سێ شەممە لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند، یەکەکانیی سوپا و ،پۆلیس، هێزەکانیی کاردانەوەی خێرا و خەبات دژی ترۆریسم و بەسیجی جەماوەری" حەشدی شەعبی" عێراق، بە پشتگری کوپتێرەکانیی سوپای ئەو وڵاتە، لەو ئۆپەراسیۆنە دا بەشداریان کردووە .

" حەیدر عەبادی" سەرۆک وەزیرانی عێراق پێنجەمی ئۆکتۆبر هەاڵی ئازادی حەویجەی ڕاگەیاندوو .

عەبادی ٢٩ سێپتەمبەر، دەستپێکرانیی قۆناخی دووهەمی ئازادیی حەویجە و سەرجەم ناوچەکانیی گردو پەڕی ئەوی ڕاگەیاندووە .

حەویجە یەکێ لە گرنگترین شارەکانیی ستانی کەرکووک لە باکووری عێراق دایە کە ژوئەنی ٢٠١٤ لە لایەن تاقمی ترۆریستی داعشەوە داگیر کراوە .

 تاقمی ترۆریستی داعش لە ساڵی ٢٠١٤، بە پشتگری دراوی و سەربازی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیی رۆژئاوایی و عەرەبی ئەو وڵاتە لە وان عەرەبستان بە پەلاماردانیی عێراق، بەشگەلێکی بەربڵاویی باکوور و ڕۆژئاوایی ئەو وڵاتەیان داگیر و تاوانکاریی بێ ئەژماریان ئەنجام داوە . لەو کاتەوە تا بە ئێستا سوپای عێراق بە پشتیوانیی  هێزەکانیی بەسیجی جەماوەری ئەو وڵاتە ، هێزەکانیی خۆڕاگری ویارمەتییەکانی مۆستەشاری کۆماری ئیسلامی ئێران زۆرتری ئەو ناوچەگەلەیان لە چنگ ئەندامانی داعش ئازاد و لەکردەوە دا کاری ئەو تاقمە ڕەشەکووژەیان لە عێراق تەواو کرد.