نووری مالکی: نەیاری دەستدرێژیکرانە سەر وڵاتانی دیکە لە خاکی عێراقەوەین
ئهیلوول 23, 2026 18:18 Asia/Tehran
سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسای عێراق بە ئاماژە بەوەی کە بەغدا نەیاری بەکارهێنرانی خاکی ئەم وڵاتەیە بۆ دەستدرێژیکردنە سەر وڵاتانی دیکە، ڕاشیگەیاند کە بەغدا خوازیاری جێبەجێکرانی قۆناغی کۆتایی چالاکیی سەربازیی هێزی بیانی لە خاکی عێراقدایە.
نووری مالیکی ئەوەشی خستە ڕوو کە عێراق بەردەوامە لە پرۆسەی پاوانکردنی چەک لە دەستی حکومەتدا لە چوارچیوی دەستوور و لە ئاراستەی پاراستنی ئاسایش و پاوەجێیی وڵات. مالکی پێشیداگرت: ئێمە نەیاری بەکارهێنرانی خاکی عێراق بۆ دەستدرێژیکردنە سەر وڵاتانی دیکەین و چاوەڕێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەی فەرمین. سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسای عێراق جەختیشی کردەوە کە عێراق خوازیاری جێبەجێکرانی قۆناغی کۆتایی مانەوەی هێزە بیانییەکان و گوێزرانەوەی بۆ قۆناغی پەرەپێدانی هاریکاریی ئابووری و وەبەرهێنانە.