پۆچەڵ کردنەوەی پەلاماری داعش بە گازی کۆلۆر بۆ سەر شارومەندانی عێراقی
دەزگەی ئەمنیەتی عێراق ، پەلاماری ترۆریستی داعش بەرەو شارومەندانی بەغدای پێتەختی عێراقی بە گازی کۆلۆر ناکام هێشتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ سێ شەممەی کەنالی تەلەفیزیۆنی ئەلعالەم قازی عەبدولسەتار بیرەقدار وتەبێژی ڕەسمی ئەنجومەنی باڵای دادەڤانی وتی: لەم هەڵمەتەدا یەکێ لە سەرکردەکانی داعش لە ناوچەی ئەبوغوریبی بەغدا هاوڕێ نۆ کەس لە هاودەستانی دەسگیر کراون.
عەبدوسەتار بیرەقدا روتی: : لەم لێپێچێنەوانە دا ، ترۆریستەکان لە گەڵاڵەی پەلامار بۆ سەر شارومەندانی عێراقی بە بومبی گەرمایی وخنکێنەر ی دروست کراو لە مادەی کولر دانیان دانا.
هەوالێکی تر لە عێراق ئەمەیەکە ، سەرچاوە میدیاییەکانی عێراق لە پێشڕەویە بەربڵاوەکانی هێزە عێراقیەکان بەرەو تێپەڕگەی فیش خابورلە پارێزگەی دهوک لەباکووری عێراق لە سنوورە هاوبەشەکان لەگەڵ سووریا هەواڵ دەدەن.
هێزە عیراقیەکان بە نیازن بەبێ هیچ جۆرە تێکەڵچوون وشەڕ لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگەی کورد ، زاڵبن بەسەر ئەم تێپەرگە سنووریە.
هەرلەم حاڵەدا ڕزوان شاکر لە فەرماندە عێراقیەکان وتی: هەرئێستاکە وتووێژ لەگەڵ پێشمەرگە کوردەکان ، بۆ پاشگەز بوونەوە لەم تێپەرگەیە لە جەریان دایە .