دەست پێ بوونی هەڵمەتی سەر دوا پێگەی داعش لە ڕۆژئاوای عێراق
حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانی هەڵمەتی سەر دوا پێگەی داعش لە ڕۆژئاوای عێراقی دەر کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، هەڵمەتی سوپای عێراق سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ پێنج شەممە لە سێ میحوەرەوە بۆ ڕزگار کردنی ناوچەکانی قائیم و ڕاوە لە ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە لەژێر ڕکێفی تاقمی تیرۆریستی داعش دەستی پێ کراوە.
بە پێی ڕاگەیاندنی سەرچاوە هەواڵدەرییەکان، سەدان کەس لە چەکدارانی تاقمی تیرۆریستی داعش لە سەروبەندی دەستپێکی هەڵمەتی هێزەکانی عێراق لە ناوچەی قائیمی سەربە پارێزگای ئەنبار بە کۆمەڵ بەرەو نێو خاکی سووریا هەڵاتوون.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزەکانی حەشدی شەعبی بەرپرسایەتیی هەڵمەتی میحوەری باشووری ڕۆژئاوای قائیمیان بە ئەستۆیە.
سەرچاوە سەربازییەکانیش ڕایانگەیاندووە: چەسپاندنی ئاسایشتی ڕێگا نێونەتەوەییەکانی ئەردەن و سووریا بەرەو ڕومادیی ناوەندی پارێزگای ئەنبار لەو ئەوبەرایەتییانەی دەوڵەتی عێڕاق دێتە ئەژمار.
ئەحمەد ئەسەدی وتەبێژی هێزە خۆبەخشەکانی حەشدی شەعبیش پێشتر ڕایگەیاندبوو کە بۆ ڕزگار کردنی ناوچەکانی قائیم، ڕاوە و سەخرا لە ڕۆژئاوای پارێزگای ئەنبار ئامادەیی تەواویان هەیە.
تاقمی تیرۆریستی داعش لە سێ ساڵ لەمەوبەرەوە ناوچەکانی قائیم و ڕاوەی کە لە نزیکی سنووری عێراق لە گەڵ سووریادایە خستووەتە ژێر ڕکێفی خۆیان.