ئیبراهیم جەعفەری : هیچ وڵاتێک لە مەترسی ترۆریسم بەدوورنییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i313404-ئیبراهیم_جەعفەری_هیچ_وڵاتێک_لە_مەترسی_ترۆریسم_بەدوورنییە
وەزیری دەرەوەی ئێراق بە وشداری دان لەبارەی هەوڵی داعش بۆ جێ بەجێ کرانی هەڵمەتی ترۆریستی پیداگری کرد، ئەوشتەی لەئێراق لە ئاکامی کۆنترۆڵی داعش لە بڕیک لە ناوچەکانی ڕووی دا ، لەوڵاتانی تری جیهان بەدوورنییە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 28, 2017 13:19 Asia/Tehran
  • ئیبراهیم جەعفەری : هیچ وڵاتێک لە مەترسی ترۆریسم بەدوورنییە

وەزیری دەرەوەی ئێراق بە وشداری دان لەبارەی هەوڵی داعش بۆ جێ بەجێ کرانی هەڵمەتی ترۆریستی پیداگری کرد، ئەوشتەی لەئێراق لە ئاکامی کۆنترۆڵی داعش لە بڕیک لە ناوچەکانی ڕووی دا ، لەوڵاتانی تری جیهان بەدوورنییە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ شەممەی ئەلعالەم بە گیڕانەوە لە سومەریە نێوز نوسینگەی ئیبراهیم جەعفەری وەزیری دەرەوەی عێراق بە بڵاو کردنەوەی بەیان نامەیەک ڕایگەیاند : جیهان لەگەڵ مەترسیدارترین کێشە وگرفتەکان یانی گرفتی ترۆریستی ڕووبەروویە بەڵام عێراقیەکان بڕیاریان گرت کە لەگەڵ ئەم ترۆریستانەی داعش کە لە وڵاتانی جۆربەجۆرهاتوون بۆ عێراق بەربەرەکانی بکەن وسەرکەون. جەعفەری لەم بەیان نامەیەدا وتی: هێزە چەکدارەکانی عێراق لە گشت تاقمە کان لەوان سوپا ، پۆلیس ، حەشدی شەعبی ، پێشمەرگەکان وعەشاری یەکێ بوون، لەتەنیشتیان ڕیکاری سیاسی یش کە بە شێوەیەکی کاریگەر لە شکستی ترۆریسم دەوریان هەیە هاوڕەوت بوون وئەم جۆرە ناوچانە لەژێر کۆنترۆڵی داعش ئازاد بوون. وەزیری دەرەوەی عێراق بە ئاماژەدان بە مەکە جیهان درێژە ئەدات بە غفلەتی خۆی لەم بوارە هەتا ئەمەکە خۆی لەبەرانبەر شەڕی جیهانی سێهەم داببێنێتەوەو کە مەترسیەکەی ئەو هەموو وڵاتانە بەبێ دەگمەن هەڕەشە دەکات ، پیداگری کرد: لە براکانمان ولە کۆمەڵگەی جیهانی دەمانهەوێ کە لە ئاوەدان کردنەوەی شارگەلیک کە داعش ڕۆخاندوین لە تەنیشتمان دابن وپشتیوانیمان لیی بکەن.