ئازادی نۆ کیلومێتر لە دەوروبەری شاری ئەلقائیم ی ئێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i313422-ئازادی_نۆ_کیلومێتر_لە_دەوروبەری_شاری_ئەلقائیم_ی_ئێراق
هێزەکانی بەسیجی جەماوەری ئێراق ، نۆ کیلومێتر لە مێحوەری باشووری شارستانی ئەلقائیم لە ڕۆژئاوای پارێزگەی ئەنباریان ئازاد کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 28, 2017 15:47 Asia/Tehran
  • ئازادی نۆ کیلومێتر لە دەوروبەری شاری ئەلقائیم ی ئێراق

هێزەکانی بەسیجی جەماوەری ئێراق ، نۆ کیلومێتر لە مێحوەری باشووری شارستانی ئەلقائیم لە ڕۆژئاوای پارێزگەی ئەنباریان ئازاد کرد.

بە پێی راپۆرتی ئەمڕۆ شەممەی هەواڵدەری عێراق واع، بەسیجی جەماوەری عێراق لە بەیان نامەیەکدا بەڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە وتی: لەشکەری چل ونۆی بەسیجی جەماوەری لە مێحوەری ڕۆژئاوایی بەرەو شارستانی ئەلقائیم خەریکی پێشڕەوین وتوانیویانە زیانی قورس لە ترۆریستەکانی داعش بدەب. سەرچاوە عێراقیەکانیش ڕایانگەیاند ،هێزەکانی حەشدی شەعبی وئەمنیەتی عێراق لە پێنج کیلومیتری لە ناوەندی شاری ئەلقاییم دان وئامادەی پەلامار بۆسەر ناوەندی ئەم شارەن بە سەرنجدان بە لەناوبردنی ترۆریستەکانی داعش. هێزی ئاسمانی سوپای عێراقیش لە پەلامارەکانی خۆی ، دەیان تەکفیری یان کوشت وهەشت ناوەندی سەر بە وانیان لە ڕٶژئاوای ئەنبار تەقاندەوە. هەرلەم حاڵەدا عەبدولئەمیر ڕەشید یاروڵڵا ، فەرماندەی هەڵمەتی ڕۆژئاوای ئەنبار لە ئازاد کرانی پێنج گوند لە ڕٶژئاوای پارێزگەی ئەنبار هەواڵی داو وتی: هێزە عێراقیەکان هەروەها توانیان پردی ئەلخور ووێستگەی شەمەنەفەری ئەلقائیم وکارخانەی دروست کردنەوەی شەمەنەفەرەکان وهێزگەی کارەبای ئەلقائیم وهێزگەی گازی عەکاز وناوچەی ئەلمشاریع ئازاد بکەن. دوایین قۆناخ لە هەڵمەتی بەربڵاوی سوپای عێراق بۆ ئازاد کردنی شارەکانی ئەلقائیم وڕاوە لەڕۆژئاوای پارێزگەیا ئەنبار لە ژێر داگیر لاری تاقمی ترۆریستی داعش لە بەیانی ڕۆژی پێنج شەممە بە فەرمانی حەیدەر عیبادی سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە دەسپێکرا.