97 لە سەدی ناوچەکانی ژێر ڕکێفی داعش لە ئێراق ڕزگار کراون
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i316145-97_لە_سەدی_ناوچەکانی_ژێر_ڕکێفی_داعش_لە_ئێراق_ڕزگار_کراون
فەرماندەری گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێونەتەوەیی ژێر فەرماندەرایەتیی ئەمریکا باسی ڕزگار کرانی 97 لەسەدی ئەو ناوچە داگیرکراوانەی ئێراقی کرد کە لە لایەن داعشەوە داگیر کرا بوون .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 28, 2017 10:12 Asia/Tehran
  • 97 لە سەدی ناوچەکانی ژێر ڕکێفی داعش لە ئێراق  ڕزگار  کراون

فەرماندەری گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێونەتەوەیی ژێر فەرماندەرایەتیی ئەمریکا باسی ڕزگار کرانی 97 لەسەدی ئەو ناوچە داگیرکراوانەی ئێراقی کرد کە لە لایەن داعشەوە داگیر کرا بوون .

بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی  بنکەی  پەیامنێرانی  لاو ؛ فەرماندەری  گشت  هێزەکانی  بە ڕواڵەت  هاوپەیمانی نێونەتەوەیی  ژێر فەرماندەرایەتی  ئەمریکا  باسی  ڕزگار کرانی 97  لەسەدی ناوچەکانی ژێر کونتڕۆڵی داعش لە ئێراقی کرد . ژنڕاڵ پول وانک  ڕۆژی  دووشەمە  لە وتووێژ  لە گەڵ بڕێک  لە مێدیا هەواڵیەکان  لە بنکەی  باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا  وتی : لە بەر ڕزگارکرانی  97 لەسەدی ناوچەکانی ژێر کونتڕوڵی داعش لە ئێراقیەکان  پیروزبایی دەکەم .  پوڵ وانک  جەختی کرد   تێڕوڕیستانی داعشی  لە ئێراق  شکستیان هێناوە و   ئەندامانی برش و بڵاویان لە گەمارۆی  هێزە ئێراقیەکاندان و یان لە نێوان ئاوارە  ئێراقیەکان  خۆیان حەشار  داوە ، بەڵام هەروا هەڕەشەیەک بۆ سەر ئێراق دێنە ئەژمار .