فراکسیۆنی بەدری عێراق: فەرمانی ئەمریکا لەسەر داخستنی سنوورەکانمان لەگەڵ ئێران قبووڵ ناکەین
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i448010-فراکسیۆنی_بەدری_عێراق_فەرمانی_ئەمریکا_لەسەر_داخستنی_سنوورەکانمان_لەگەڵ_ئێران_قبووڵ_ناکەین
فراکسیۆنی پەرلەمانیی بەدری عێراق بە ئاماژە بە قسەکانی ئەمدوایەی وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی، پێداگرت کە بەبڕەشتانە نەیاری فەرمانەکانی ئەمریکایە سەبارەت بە داخستنی دەروازە سنوورییەکانیان لەگەڵ ئێران. 
(last modified 2026-11-08T15:35:19+00:00 )
تشرینی دووه‌م 08, 2026 19:01 Asia/Tehran
  • فراکسیۆنی بەدری عێراق: فەرمانی ئەمریکا لەسەر داخستنی سنوورەکانمان لەگەڵ ئێران قبووڵ ناکەین

فراکسیۆنی پەرلەمانیی بەدری عێراق بە ئاماژە بە قسەکانی ئەمدوایەی وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی، پێداگرت کە بەبڕەشتانە نەیاری فەرمانەکانی ئەمریکایە سەبارەت بە داخستنی دەروازە سنوورییەکانیان لەگەڵ ئێران. 

ئەم فراکسیۆنە ڕاشیگەیاند:  گەل و هێزە نیشتمانییەکانی عێراق بەرامبەر هەر چەشنە پێشێلکردنی سەروەری و سیادەی وڵات و یان ملکەچبوون بەرامبەر بە فەرمانی بیانییەکان، کە زیان بە بەرژەوەندی وڵاتمان دەگەیەنێت، کەمتەرخەم نابن. فراکسیۆنی پەرلەمانی بەدری عێراق نەیارەتیی توندی خۆی دەربڕی بەرامبەر بە سیاسەتی گەمارۆدان و برسێتیپێدانی خەڵک و جەختیشی کرد کە پێوەندییەکانی عێراق و ئێران زۆر قوڵتریش بووە و دوو وڵات خوێنێکی زۆریان داوە لەپێنا خەباتی دژ بە تیرۆردا. 
لەم بەیاننامەیەدا هاتووە کە بەردەوامبوونی ئەو زەخت و گوشارانە تەنیا لەسەر دەروازە سنوورییەکانی باشووری عێراق، پیشاندەری دووفاقییەکی پاساونەدراو و قبووڵنەکراوە کە پێویستی بە لێکدانەوەی خێرایە. فراکسیۆنی بەدر ڕاشیگەیاند: داوا لە حکومەتی عێراق دەکەین کە دەروازە سنوورییە داخراوەکان خێرا بکاتەوە و بەرژەوەندیی شاروومەندان و سەروەریی نیشتمانی بەرامبەر بە هەر چەشنە گوشارێکی بیانی بخاتە سەروی هەموو شتێکەوە.