سەفەری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ تاران
تشرینی دووهم 09, 2026 18:15 Asia/Tehran
باڵیۆزی عێراق لە کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕایگەیاند؛ سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە سەردانی تارانی کرد.
یاسر عەبدولزەهرا ئەلحەجاج وتی: سەفەری عەلی فالح زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ئێران لە چوارچێوەی جم و جۆڵی دیپلۆماتیک بۆ کەمکردنەوەی گرژیی و پێشگرتن بە تەشەناکردنی، ئەنجامی گرتووە.
عەبدولزەهرا ئەلحەجاج وتیشی: عێراق هەوڵە دیپلۆماسییەکانی لەپێناو چەسپاندنی هێمنی و پێش گرتن بە تەشەنای گرژییەکان و هەروەها بەهێزکردنی سەقامگیریی ناوچەیی چڕ کردۆتەوە.