کوژرانی پێنج تیرۆریستی داعشی لە باشووری کەرکووک
تشرینی دووهم 28, 2017 10:26 Asia/Tehran
هێزی ئاسایشیی ئێراق پێنج تیرۆریستی داعشییان لە باشووری کەرکووک کوشت.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆن بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی ڕەسمی ئێراق "واع" ، سەرچاوەیەکی ئاسایشیی کەرکوک وتی : هێزە ئاسایشییەکانی ئێراق ڕۆژی دووشەممە پەلاماری تیرۆریستانی داعشیان لە نیزیک ناوچەی حەویجە بەرپەرچ دایەوە و لەگەڵیان دا تێک هەڵچوون.
ئەندامانی خۆکوژی داعشی بەنیاز بوون لەڕێگەی سارای ڕۆژاواییەوە بگەنە کەرکووک و سەلاحەدین بەڵام هێزی ئاسایشیی ئێراق لەگەڵ تیرۆریستان تێک هەڵچوون و پێنج کەس لەوانیان کوشت.
ناوچەی حەویجە لە باشووری کەرکوک هەر لە کۆنترۆڵی هێزی ئاسایشی ئێراق دایە .
بە ئازادکرانی شاری بووکەماڵ لە ڕۆژهەڵاتی سوریا و شاری ڕاوە لە پارێزگەی ئەنباری ڕۆژاوای ئێراق، زاڵ بوونی تاقمەکانی وەهابی - زایۆنیستیی داعش لەم دوو وڵاتە کۆتایی پێهاتووە.
سەرپەیڤ