تێکشکاندنی بنکەیەکی سەربازی بەجێماوە لە داعش لەلایەن سوپای ئێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i316293-تێکشکاندنی_بنکەیەکی_سەربازی_بەجێماوە_لە_داعش_لەلایەن_سوپای_ئێراق
هێزی سوپای ئێراق لە درێژەی پاکتاوکردنی ناوچەکانی ڕۆژاوای ئێراق لە پاشماوەی تاقمی تیروریستیی داعش ، بنکەیەکی سەربازی سەر بەو تاقمە تیروریستییەیان لە ڕۆژاوای ئەنبار تێک شکاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 29, 2017 08:54 Asia/Tehran
  • تێکشکاندنی بنکەیەکی سەربازی بەجێماوە لە داعش لەلایەن سوپای ئێراق

هێزی سوپای ئێراق لە درێژەی پاکتاوکردنی ناوچەکانی ڕۆژاوای ئێراق لە پاشماوەی تاقمی تیروریستیی داعش ، بنکەیەکی سەربازی سەر بەو تاقمە تیروریستییەیان لە ڕۆژاوای ئەنبار تێک شکاند.

بەپێی ڕاپورتی هەواڵدەریی مێهر بە گێڕانەوە لە نەشرە، ئەمیر مەحموود فەلاحی  فەرماندەی ئۆپراسیونی  ئەنباری ئێراق ڕۆژی  ڕابردوو  ڕایگەیاند: هێزێکی یەکەی  یەکەمی سوپا  توانیان بنکەی سەربازی تاقمی تیرۆریستیی داعش لە باشووری رەتبە لە ڕۆژاوای ئەنبار کە شوێنی ڕاگرتنی  کەرەستەی  تەقینەوەیی و ئوتوموبیلی بومب ڕێژکراوە و ماددەی تەقەمەنی بوو،  تێک بشکێنێ.

بەپێی هەواڵێکی تر  جەبار مەعمووری  فەرماندەیەکی باڵای  بەسیجی جەماوەریی ئێراق لە وتووێژ لەگەڵ  پەیامنێران سەبارەت بە گەڵاڵەی ئەمریکا بۆ تیرۆر کردنی سەرکردەکانی حەشدی شەعبی  وشداری  دا و وتی : حەشدی شەعبی  بەرنامەکانی ئەمریکای لە ئێراق تێک داوە  کە ئەم پرسەش بووەتە  هۆی تووڕەیی واشینگتۆن.

مەعموری هەروەها وتیشی : ئەمریکا بە داڕشتنی پیلانی نوێ  بەنیازی تێک دانی ئاسایش و سەقامی ئێراقە و هەتا کاتێک کە ئەمریکا لە ئێراق دا بێت، ئەم وڵاتە ئاسایش و هێوری نابێت  .

تاقمی تیرۆریستیی داعش لە ساڵی 2014  بە پێی داکۆکیی ئەمریکا و عەرەبستان، بە پەلامارکردنەسەر ئێراق بەشگەلێکی  باکوور و ڕۆژاوای ئەم وڵاتەی داگیرکرد   بەڵام  سوپای ئێراق بە پشتیوانی  هێزی حەشدی شەعبی  بەشێکی زۆری ئەم ناوچانەیان لە دەستی داعش ئازاد کرد .