گەڕانەوەی پێنج هەزار پەناخوازی عێراقی لە سووریا
وەزارەتی کۆچبەریی عێراق ڕایگەیاند، پێنج هەزار پەناخوازی عێراقی لە کەمپێک لە سووریا بەرەو باشووری پارێزگای نەینەوا لەباکووری عێراق گوێزراونەوە.
بەپێی راپۆری هەواڵدەریی فارس، خالیدعەبدولکەریم بەرپرسی وەزارەتی کۆچبەریی عێراق لە پارێزگای نەینەوا ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕایگەیاند: ئەو پەناخوازە عێراقییانە لەکۆتایی ساڵی٢٠١٤دا لەبەر پەلاماری داعش لەمووسڵ هەڵاتن و لە ئۆردوگای "الهول" لەپارێزگای "الحسکە" هەڵکەوتوو لەباکووری رۆژهەڵاتی سووریا جێگیرکران کە ئێستا لە ئۆردوگاکانی باشووری نەینەوا لە عێراق نیشتەجێ کراون.
عەبدولکەریم وتیشی: تائێستا پێنج جار، پەناخوازانی عێراقی دانیشتووی ئەو کەمپە لە سووریا، لەڕێی ناوچەی سنووریی "ام الذبیان" بەدابین کرانی ئاسایشی ئەو ڕێگایە لەلایەن هێزەکانی حەشدی شەعبی گەڕاونەتەوە وڵاتەکەیان.
بەپێی هەواڵێکی دیکە، حیسامەدین ئەلعبار نوێنەری ئەنجومەنی پارێزگایی نەینەوا ڕایگەیاند: نزیک بە١٥٠٠کەس لە ژنان ومنداڵانی تیرۆریستانی داعش لەزیندانی"تلکیف" لەباکووری شاری مووسڵ رادەگیرێن کە زۆربەیان خەڵکی وڵاتانی بیانین.
هێزە هاوبەشە عێراقییەکان دەی ژوولای٢٠١٧ مووسڵی ناوەندی پارێزگای نەینەوا لەباکووری عێراقیان لەچنگ داگیرکەرانی داعشی ڕزگار کرد.
هاوکات لەگەڵ ڕزگارکرانی ڕاوە لەرۆژاوای پارێزگای ئەنبار لە١٧ی نۆڤمبەر لەلایەن هێزە هاوبەشە عێراقییەکان بەکردەوە دۆسییەی داعش لەو وڵاتە کۆکرایەوە.