دۆزرانەوەی گۆڕی بەکۆمەڵ لە شنگالی ئێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i316767-دۆزرانەوەی_گۆڕی_بەکۆمەڵ_لە_شنگالی_ئێراق
ئیدارەی ڕاگەیاندنی حەشدی شەعبی، ڕایگەیاند، دوو گۆڕی بەکۆمەڵ داگری تەرمی ژنان و منداڵان لە شنگال دۆزراوەتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 02, 2017 14:12 Asia/Tehran
  • دۆزرانەوەی گۆڕی بەکۆمەڵ لە شنگالی ئێراق

ئیدارەی ڕاگەیاندنی حەشدی شەعبی، ڕایگەیاند، دوو گۆڕی بەکۆمەڵ داگری تەرمی ژنان و منداڵان لە شنگال دۆزراوەتەوە.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی فارس، ئەو ئیدارە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: هێزەکانی حەشدی شەعبی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە گۆڕێکی بەکۆمەڵی داگری هەشتا تەرمی ژن ومنداڵ کە زۆربەیان ئێزدین، لە "الجزیرە" هەڵکەوتوو لە باشووری شنگال لەباکووری عێراقیان دۆزییەوە.

بەپێی ئەو بەیاننامە، گرووپێکی دیکەی هێزەکانی حەشدی شەعبی، گۆڕێکی دیکەی بەکۆمەڵیان لە ئاوایی قابوسی لەباشوری شنگال دۆزییەوە کە تەرمی بیست ژن و منداڵی ئێزدی تێدابوو.

بەرلەوەش هێزە عێراقییەکان دەیان گۆڕی بەکۆمەڵیان لەو ناوچانەی لەم دواییەدا لەچنگ تیرۆریستانی داعش ڕزگارکراون، دۆزیوەتەوە.

بەپێی هەواڵێکی دیکە، مەزهەر عزاوی فەرماندەری ئۆپراسیۆنی دیجلە ڕایگەیاند، هەڵمەتێکی بەرفراوان دەسپێبووە بۆ ڕاوەدوونانی بەجێماوانی داعش لە رۆژهەڵاتی پارێزگای دیالە(لە ڕۆژهەڵاتی عێراق) بەپشتگریی ئاسمانیی سوپای عێراق.

مەزهەر عزاوی وتی: هێزە عێراقییەکان بریتی لە؛ سوپا، پۆلیس و حەشدی شەعبی لەدوو میحوەرەوە ئۆپراسیۆنێکی بەربڵاویان بۆ ڕاوەدوونانی بەجێماوانی داعش لە"الندا" لە رۆژهەڵاتی باقووبە بەمەبەستی گەیشتن بەناوچەکانی قزلاق دەس پێ کردووە.

بەڕزگارکرانی شاری ڕاوە(دواپێگەی گرووپی تیرۆریستیی داعش) لەرۆژاوای پارێزگای ئەنبار لە١٧ی نۆڤمبەردا لەلایەن هێزە هاوبەشە عێراقییەکان بەکردەوە دۆسییەی داعش لەو وڵاتە کۆتایی پێهات.