عێراق یەکەمین بارو بنەی تانکە ڕوسیەکانی وەرگرت
شوبات 17, 2018 06:25 Asia/Tehran
وەزارەتی بەرگری عێراق باسی لە وەرگرتنی یەکەم بارو بنەی تانکەکانی " تی ٩٠"ـی ڕوسی کرد .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئەلعالەم، وەزارەتی بەرگری عێراق ڕۆژی هەینی ، ڕایگەیاند ، بارو بنەی تانکەکانی " تی ٩٠"ـی ڕوسی بەشێک لە گرێبەستی کرینی کەرەستە و چەک وچۆڵی سەربازییە کە ساڵی ڕابردوو (٢٠١٧) لە نێوان عێراق و روسیا دا ئیمزا کراوە .
وەزارەتی بەرگری عێراق بەڕاشکاوی وتی: یەکەمین بارو بنەی تانکەکانی ڕوسی رۆژی پێنج شەممە گەییشتە بەندەری " ئۆموقەسر" لە باشووری عێراق و لە رێگای شاری " بەسرە" ڕاگویزراوە بۆ بەغدا . دەلێن باقی تانکەکان بەرە بەرە ڕادەستی عێراق دەکرێن.
عێراق و ڕوسیا ساڵی رابردوو (٢٠١٧) گرێبەستێکیان بۆ ڕادەستی کردنی ٧٣ تانکی" تی ٩٠" ئیمزا کردووە .
سەرپەیڤ