دۆزرانەوەی هەمارێکی چەکەمەنیی داعش لە ڕۆژهەڵاتی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i333342-دۆزرانەوەی_هەمارێکی_چەکەمەنیی_داعش_لە_ڕۆژهەڵاتی_عێراق
هێزە ئاسایشییەکانی عێراق توانیان دەس دابگرن بەسەر یەکێکی دیکە لە هەمارەکانی چەکەمەنی دەس وپێوەندییە تەکفیری-زایۆنییەکانی داعش لەباکووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای دیالەی عێراق.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 07, 2018 06:38 Asia/Tehran
  • دۆزرانەوەی هەمارێکی چەکەمەنیی داعش لە ڕۆژهەڵاتی عێراق

هێزە ئاسایشییەکانی عێراق توانیان دەس دابگرن بەسەر یەکێکی دیکە لە هەمارەکانی چەکەمەنی دەس وپێوەندییە تەکفیری-زایۆنییەکانی داعش لەباکووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای دیالەی عێراق.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فەرمیی عێراق(واع)؛ بەرپرسێکی خۆجێی لەپارێزگای دیالە، رۆژهەڵاتی عێراق، دوێنێ هەینی ڕایگەیاند، هەمارێکی شاراوەی چەکەمەنیی داگری ڕۆکێتی کاتیوشاو چەکئامێری دیکە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەو پارێزگایە دۆزراوەتەوە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، عەدنان تەمیمی سەرۆکی ئەنجومەنی خۆجێی ناوچەی مێقدادییە لەوبارەوە ڕایگەیاند، هێزە ئاسایشییەکان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە ئۆپراسیۆنێکدا گەیشتنە ئاوایی بابلان لەباکووری ڕۆژهەڵاتی دیالەو توانیان هەمارێکی شاراوەی چەکەمەنی و کەرەستەی سەربازیی داعش، بدۆزنەوە.

بەقسەی ئەو سەرچاوەیە، ئەو هەمارەی چەکەمەنی داگری ڕۆکێتەکانی کاتیوشا، هاوەنهاوێژ، کامێرای دیتن لەشەوداو هەندێ چەکەمەنی دیکە بوو کە هێزە ئاسایشییەکان، هەموویانی زەوت کرد.

لەکاتێکدا کە ئامادەبوونی سەربازیی داعش لە عێراق کۆتایی پێهاتووە، بەڵام هێشتا ژمارێک دەس و پێوەندیی سەربەو تاقمە، لە گرووپی بچووک و پرژو بڵاودا لەهەندێ ناوچەی عێراق ئامادەن.