حەیدەر عەبادی: ئۆپەراسیۆنی پاکتاو کردنی ئێراق لە پاشماوەی تیرۆریستان هەر درێژەی دەبێ
سەرۆک وەزیرانی ئێراق شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە جەختی کرد لە سەر بەردەوام بوونی ئۆپەراسیۆنەکانی هێزە سەربازییەکانی ئەم وڵاتە لە پێناو ڕاوەدوونان و بنەبڕ پاشماوەکانی گرووپی تیرۆریستیی داعش.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس؛ "حەیدەر عەبادی" راشکاوانە ڕایگەیاند؛ هێزە ئێراقییەکان درێژە دەدەن بە ئۆپەراسیۆنەکانیان هەتا پاکتاو کرانی تۆکمە و تەواوی ئەم وڵاتە لە بوونی تیرۆریزم و شانە شاراوەکانی.
وێرای شکست هێنانی گرووپی تیرۆرسیی داعش لە ئێراق، هێشتا ژمارێک لە ئەندامانی ئەم گرووە لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتەدان بە شێوەی پرژ و بڵاو کردەوەی تیرۆریستی ئەنجام دەدەن.
هێزە ئێراقییەکان بە یارمەتیی ڕاوێژکارانی سەربازیی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی هەینی ١٧ی نۆڤەمبەری ٢٠١٧ توانیان شاری "ڕاوە" Rawa لە پارێزگای ئەنبار (ڕۆژاوای ئێراق) (دوایین بنکەی داعش لە ئێراق) ڕزگار کەن. بە ڕزگار کردنی ئەم شارە بە کردەوە دۆسییەی داعش لە ئێراق داخرا.