لەناوچوونی شەش بنکەی داعش لە پارێزگەی دیالەی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i333648-لەناوچوونی_شەش_بنکەی_داعش_لە_پارێزگەی_دیالەی_عێراق
ناوەندی زانیاری گەیاندنی هەواڵی ئەمنیەتی عێراق ڕایگەیاند : هێزەکانی ئەم وڵاتە لە رەوتی هەڵمەتی پاکتاو کردنی ئەندامانی تیرۆریستی بەجێ ماو ی داعش لە پارێزگەی دیالە لە رٶژهەڵاتی عێراق، توانیان شەش بنکە وپیگەی سەربەوان لە ناوبەرن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 09, 2018 12:30 Asia/Tehran
  • لەناوچوونی شەش بنکەی داعش لە پارێزگەی دیالەی عێراق

ناوەندی زانیاری گەیاندنی هەواڵی ئەمنیەتی عێراق ڕایگەیاند : هێزەکانی ئەم وڵاتە لە رەوتی هەڵمەتی پاکتاو کردنی ئەندامانی تیرۆریستی بەجێ ماو ی داعش لە پارێزگەی دیالە لە رٶژهەڵاتی عێراق، توانیان شەش بنکە وپیگەی سەربەوان لە ناوبەرن.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری مێهربە گیڕانەوە لە سومەریە نێوز ، ناوەندی زانیاری گەیاندنی هەواڵی ئەمنیەتی عێراق ڕۆژی دوشەممە وتی: پااش ئەمە ولە ڕەوتی هەڵمەتێک کە بە تازەیی لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی پارێزگەی دیالە دەسپێکراوە، هێزە عێراقیەکان توانیویانە ژمارەیەک لە بنکەکانی داعش وهەماری چەکەکانیان بدۆزنەوە ولەناویان بەرن. هەواڵێکی تر ئەمەیە " محەممەد ئەلبەدرانی " دادگەری دادگەی سزادانی نەینەوا لە باکووری عێراق حەوت کەس لە سەرکردەکانی بەناوبانگی داعشی بە هۆی دەس تیدا بوونیان لە کوژرانی فرەتر لە دووسەد کەسی مەدەنی عێراقی لە خەڵکی پارێزگەی نەینەوا بە ئیعدام مەحکوم کرد. ئەلبەدرانی وتی دادگەی سزادانی نەینەوا هەروەها خەریکی لیکدانەوەی دۆسیەی فرەتر لە چوارسەد داعشیە کە ئێستاکە لە گرتوخانەی هێزە ئەمنیەتیەکانی عێراق دان. حەیدەر عیبادی سەرۆک وەزیران وفەرماندەی گشت هێزە چەکدارەکانی عێراق دێسەمبەری دووهەزارو حەفدە بە فەرمی ئازادی تۆکمە وتەواوی خاکی ئەم وڵاتەی لە ژێر داگیر کاری داعش ڕاگەیاند، هەڵمەتی پاکتاو کرانی ئەم وڵاتە لە بوونی بەجێ ماوانی داعش هەروا درێژەی هەیە .