حەشدی شەعبی" بنکە و مەتەرێزەکانی تیرۆریستان لە سنووری سووریای تیا برد
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i334156-حەشدی_شەعبی_بنکە_و_مەتەرێزەکانی_تیرۆریستان_لە_سنووری_سووریای_تیا_برد
یەکەی تۆپخانەی تیپی ٢٩ی هێزەکانی حەشدی شەعبیی ئێراق لە ئۆپەراسیۆنێکی پێشپێگرانەدا، بنکە و مەتەرێزەکانی هێزەکانی داعشی لە گوندی "عەتشانە" لە ناوچەی "تەک سەفووک"ی هەڵکەوتوو لە ناوچەی سەرسنووریی نێوان ئێراق و سووریا تیا برد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 13, 2018 08:47 Asia/Tehran
  • حەشدی شەعبی

یەکەی تۆپخانەی تیپی ٢٩ی هێزەکانی حەشدی شەعبیی ئێراق لە ئۆپەراسیۆنێکی پێشپێگرانەدا، بنکە و مەتەرێزەکانی هێزەکانی داعشی لە گوندی "عەتشانە" لە ناوچەی "تەک سەفووک"ی هەڵکەوتوو لە ناوچەی سەرسنووریی نێوان ئێراق و سووریا تیا برد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ هێزەکانی حەشدی شەعبیی ڕۆژی ڕابردوو لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند؛ ئەم ئۆپەراسیۆنە بە پێی ئەو ڕاپۆرتە هەواڵگرییانە پلانی بۆ داڕێژرا کە دەربڕی بوونی گرووپێکی تیرۆریستیی داعشی لە خاکی سووریا بوون بە مەبەستی خۆسازدان بۆ پەلاماردانی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە نێو خاکی ئێراقدا.

حەشدی شەعبی لەم بەیاننامەیدا وتیشی: لەم ئۆپەراسیۆنەدا ژمارێک لە تیرۆریستان کوژران و یان بریندار بوون.

وێرای ڕاگەیەندرانی کۆتایی هاتنی چالاکیی سەربازیی داعش لە ئاگوستی ٢٠١٧، ئۆپەراسیۆنەکانی تیرۆریستانی تەکفیری لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە بەتایبەت دەڤەری بەغدا، کەرکووک و هەروەها ناوچەکانی رۆژاوای ئێراق بە شێوەی پرژ و بڵاو هەر درێژەی هەیە. هێڵی سەرسنووریی نیوان سووریا و ئێراقیش یەکێک لەو ناوچانەیە کە ئێستایش هەر لە مەترسیی پەلاماردرانی بەردەوام لە لایەن تیرۆریستانی سەقامگیر لە خاکی سووریادایە.