گیرانی هەشت تیروریستی داعش لە ئێراق
دامەزراوەکانی ئاسایشیی ئێراق باسی گیرانی هەشت تیروریستی داعشی لە پارێزگەکانی نەینەوا و ئەنباری ئەم وڵاتەیان کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، وەزارەتی ناوخۆی ئێراق ڕۆژی هەینی لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: فەرمانبەرانی ئاسایشیی پارێزگەی نەینەوا توانیان شەش تیرۆریستی داعشیان لە بازگەکانی پشکنینی پارێزگە ناسییەوە و گرتیان.
ناوەندی زانیاری سەربازیی ئێراقیش شەوی هەینی باسی گیرانی دوو تیرۆریست لە پارێزگەی ئەنباری ئەم وڵاتەی کرد.
حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق شەوی یەکشەممەی ڕابردوو پێداگری کرد بوو هێزی ئێراقی ئوپراسیۆنەکەی هەتا پاکتاوکردنی تۆکمەوتەواوی ئەم وڵاتە لە تیرۆریزم درێژە پێ دەدات.
سەرباری شکستی تاقمی تیرۆریستیی داعش لە ئێراق، هێشتا ژومارێک لە ئەندامانی ئەم تاقمە تیرۆریستییە لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتەن و بەشێوەی پڕژ وبڵاو دەست دەدەنە کردەوەی تیرۆریستی.