کوژرانی شەش تیرۆریستی داعش لە ئەنباری عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i387508-کوژرانی_شەش_تیرۆریستی_داعش_لە_ئەنباری_عێراق
ھێزەکانی ئاسایشتی عێراق لە پارێزگای ئەنباری ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە شەش تیرۆریستی داعشییان کوشت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 07, 2020 07:34 Asia/Tehran
  • کوژرانی شەش تیرۆریستی داعش لە ئەنباری عێراق

ھێزەکانی ئاسایشتی عێراق لە پارێزگای ئەنباری ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە شەش تیرۆریستی داعشییان کوشت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی مەوازین، سەرکردایەتیی ئۆپراسیۆنی ئەنبار ڕۆژی سێ شەممە بە یارمەتیی ھێزەکانی حەشدی عەشایەری ناوچەکانی «وادی حوران» و «ئەلھیتاویین» و باشووری گۆماوی «ئەلسەرسار»یان لەژێر ڕکێفی تیرۆریستانی داعش دەرھێنا.

ھێزەکانی ئاسایشتی عێراق شەش حەشارگە، ئوو تونێل و دوو ھەماری تیرۆریشستانی داعشیان لە پارێزگای ئەنبار ناس کردو لەنێویان برد. 

سەرباری شکست ھێنانی تاقمی تیرۆریستی داعش لە عێراق، ھێشتاش کۆمەڵێک لە ئەندامانی ئەم تاقمە ڕەشەکوژە  بۆ قەرەبوو کردنەوەی شکستەکانیان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی عێراق، ڕوویان لە کرداری تیرۆریستی و قەڵاچۆی خەڵکی سڤیلی شارە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە کردووە.