پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی ٢٠٢٧ی عێراق تەنیا سەتی شەشە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i447784-پشکی_هەرێمی_کوردستان_لە_بودجەی_٢٠٢٧ی_عێراق_تەنیا_سەتی_شەشە
ئەندامێکی کۆمیسیۆنی دارایی پەرلەمانی عێراق دەڵێ کە پشکی هەرێمی کوردستان تەنیا سەت لە شەشی بودجەی گشتیی وڵاتەو تەنانەت تێچووی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمیش دابین ناکا.
(last modified 2026-10-28T14:36:02+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 28, 2026 16:51 Asia/Tehran
  • پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی ٢٠٢٧ی عێراق تەنیا سەتی شەشە

ئەندامێکی کۆمیسیۆنی دارایی پەرلەمانی عێراق دەڵێ کە پشکی هەرێمی کوردستان تەنیا سەت لە شەشی بودجەی گشتیی وڵاتەو تەنانەت تێچووی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمیش دابین ناکا.

 

ئیخلاس دلێمی ئەندامی کۆمیسیۆنی دارایی پەرلەمانی عێراق، ڕایگەیاند؛ لەکۆی بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٧ کە دووسەد و حەڤدە هەزار ملیار دینار دیاری کراوە، پشکی هەرێمی کوردستان تەنیا دوانزە هەزار و ٨٠٠ ملیار دینار لەبەرچاو گیراوە؛ کە سەتی شەشی تێکڕای بودجە لەخۆ دەگرێ و تەنانەت بەشی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمیش ناکا.

ئەو نوێنەرەی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان هەروەها وتی: ئەو بابەتە، سەرەکیترین کێشەی هەرێمی کوردستان لە ڕەشنووسی یاسای بودجەیە. دلێمی لەبارەی دووەم تەوەری ناکۆکییەکانیش ئاماژەی کردە تێچووەکانی حوکمڕانی و دەسەڵات و وتی کە ئەو تێچووانە لە ڕەشنووسی بودجەدا گەیشتووەتە حەفتاو شەش هەزار ملیار دینار کە بەقسەی ناوبراو، ڕێژەیەکی زۆر و نائاساییە و پێویستە بەوردیی پێداچوونەوەی بۆ بکرێت.