جەختی حەکیم و مالیکی لە سەر بەستێن خۆش کردن بۆ ھەڵبژاردنەکانی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i389529-جەختی_حەکیم_و_مالیکی_لە_سەر_بەستێن_خۆش_کردن_بۆ_ھەڵبژاردنەکانی_عێراق
«نوری مالیکی» سەرۆکی «ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا» لەگەڵ «سەیید عەممار حەکیم» سەرۆک و ڕابەری «ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانی»ی عێراق دیدارو وتووێژی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 24, 2020 03:18 Asia/Tehran
  • جەختی حەکیم و مالیکی لە سەر بەستێن خۆش کردن بۆ ھەڵبژاردنەکانی عێراق

«نوری مالیکی» سەرۆکی «ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا» لەگەڵ «سەیید عەممار حەکیم» سەرۆک و ڕابەری «ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانی»ی عێراق دیدارو وتووێژی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی ئیرنا، «نوری مالیکی» و «سەیید عەممار حەکیم» لە سەر گرینگایەتیی خۆش کردنی ھەل و مەرجی لەبار بۆ بەرپاکرانی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ڕێک و پێک و زوڵاڵ بە مەبەستی وەدی ھاتنی چاوەڕوانیی گەلی عێراق پێیان داگرت.

لەم دیدارەدا ھەروەھا ڕەوشت و گرفتە ئابووری و دراڤییەکانی عێراق و پێویستیی ڕاگەییشتن و چارەسەر کردنی خێرایان بۆ بازدانی ئابووری و دراڤبی ئەم وڵاتە تاوتوێ کرا.

ھەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بڕیارە شەشەمی ژوئەنی ٢٠٢١ بەڕێوە بچێت.

سەرۆک کۆماری عێراق پێنجەمی نوامبەر یاسای تازەی ھەڵبژاردنی ئەم وڵاتەی دوای تێپەڕین لە پەرلەمان پەسەند کرد.