ڕەزامەند بوونی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە وادەی تازەی ھەڵبژاردن
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i391834-ڕەزامەند_بوونی_ئەنجومەنی_وەزیرانی_عێراق_بە_وادەی_تازەی_ھەڵبژاردن
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕەزامەند بوو بە دیاری کرانی ڕۆژی دەی ئۆکتۆبەری داھاتوو وەک کاتی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی عێراق .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 19, 2021 15:43 Asia/Tehran
  • ڕەزامەند بوونی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە وادەی تازەی ھەڵبژاردن

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕەزامەند بوو بە دیاری کرانی ڕۆژی دەی ئۆکتۆبەری داھاتوو وەک کاتی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی عێراق .

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، سەرچاوەکانی عێراق ڕۆژی سێ شەممە ڕایانگەیاند: ئەنجومەنی وەزیرانی ئەم وڵاتە لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی دا کە بە ئامادە بوونی ئەندامانی کۆمەیساریای سەربەخۆی ھەڵبژاردن بەرپا کرا، ڕەزامەند بوو بە دیاری کرانی دەھەمی ئۆکتۆبەر وەکو ڕۆژی بەڕێوە چوونی ھەڵبژاردنی پەرلەمانیی ئەم وڵاتە.

بەرلەمە بڕیاتر وابوو ھەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمان ڕۆژی شەشەمی ژوئەنی ٢٠٢١ بەڕێوە بچێت. لێژنەی بەرپاکردنی ھەڵبژاردنی پێشوەختە داوای دواخرانی چوار مانگەی ھەڵبژاردنی کردووە بۆ ئۆکتۆبەری ٢٠٢١.