بەڵێنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ خەباتی دژی گەندەڵی و بەھێز کردنی دامەزراوە دەوڵەتییەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i393100-بەڵێنی_سەرۆک_وەزیرانی_عێراق_بۆ_خەباتی_دژی_گەندەڵی_و_بەھێز_کردنی_دامەزراوە_دەوڵەتییەکان
سەرۆک وەزیرانی عێراق پێی داگرت: دەوڵەتی ئەنو پەڕی ھەوڵی خۆی بۆ خەباتی دژی گەندەڵی، ھێزمەند کردنی دامەزراوە حکومییەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی کلتووری ژیانی شازرومەندان بەکار دێنێ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 19, 2021 12:47 Asia/Tehran
  • بەڵێنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ خەباتی دژی گەندەڵی و بەھێز کردنی دامەزراوە دەوڵەتییەکان

سەرۆک وەزیرانی عێراق پێی داگرت: دەوڵەتی ئەنو پەڕی ھەوڵی خۆی بۆ خەباتی دژی گەندەڵی، ھێزمەند کردنی دامەزراوە حکومییەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی کلتووری ژیانی شازرومەندان بەکار دێنێ.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی ھەواڵدەریی سپۆتنیک،«مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق وتی: ھەل و مەرجی ڕابردوو جیا لە پێکھێنانی ژیانێکی دژوارو پڕ لە کوێرەوەریی بۆ تەواوی خەڵکی وڵات، کەشێکی لەباریشی بۆ پەرەسەندنی ستەم و گەندەڵی بەدی ھێنا بوو. «کازمی» وێڕای پێداگرتن لە سەر پێویستیی بەرنگار بوونەوەی ھەل و مەرجی ئێستا، داوای ھاوکاریی تەواوی دامەزراوە حکومییەکانیشی کرد لە ئاراستەی خۆش کردنی بەستێن بۆ ژیانێکی باشتر بۆ تەواوی چینەکانی خەڵکی ئەم وڵاتە. «مستەفا کازمی» ٣١ی ئوتی ڕابردوو بە پێکھێنانی لێژنەیەکی باڵای لێکۆڵینەوەی سەربە نووسینگەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران و فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق، یەکەم ھەنگاوی لە ئاراستەی خەباتی دزی گەندەڵی لەم وڵاتەدا ھەڵگرت.