مستەفا کازمی : زیان گەیاندن بە ئاسایشی سوریا ، زیانگەیاندن بە بەرژەوەندیی عێراقە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i393518-مستەفا_کازمی_زیان_گەیاندن_بە_ئاسایشی_سوریا_زیانگەیاندن_بە_بەرژەوەندیی_عێراقە
سەرۆک وەزیرانی عێراق زیانگەیاندن بە ئاسایشی سوریای زیانگەیاندن بە بەرژەوەندیی عێراق زانی و گوتی : خێر و سەلاحی سوریا ، خێر و سەلاحی عێراقە و ھەرچی بە زیانی سوریا و گەلەکەی بێت ، بە زیانی عێراق و بەرژەوەندیی گەل دەبێت .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 01, 2021 17:20 Asia/Tehran
  • مستەفا کازمی : زیان گەیاندن بە  ئاسایشی سوریا ، زیانگەیاندن بە بەرژەوەندیی عێراقە

سەرۆک وەزیرانی عێراق زیانگەیاندن بە ئاسایشی سوریای زیانگەیاندن بە بەرژەوەندیی عێراق زانی و گوتی : خێر و سەلاحی سوریا ، خێر و سەلاحی عێراقە و ھەرچی بە زیانی سوریا و گەلەکەی بێت ، بە زیانی عێراق و بەرژەوەندیی گەل دەبێت .

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ دوشەممە لە دیمانەیەک دا لە گەڵ رۆژنامەی شەرقولئەوسەت بە ئاماژە بە مەترسیی تیرۆریستانی داعش لە سنوورە ھاوبەشەکانی عێراق و سوریا و ھەڕەشەی ئاسایشیی  سەرھەردوو وڵات ، جەختی کردەوە لەسەر پێویستیی ھاریکاریی و بەھێزبوونی پێوەندیی  دوو وڵات و گوتی : ھەردوو وڵات دەبێ ھەوڵی خۆیان بۆ شکستدانی تیرۆریسم و نەھێشتنی ھاوڕەوت بکەن . 

کازمی وێڕای پێشوازیکردن لە دۆزینەوەی رێکاری گونجاو بۆ چارەسەریی قەیرانی سوریا گوتی : ئەم پرسە پرسێکی نێوخۆیی سوریایە و گەلی سوریا موستەحەقی داکۆکی و یەکڕیزین .