فەرماندەری ناتۆ لە عێراق: ئەرکی ناتۆ بە پێی داخوازیی دەوڵەتی عێراق دەبێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i393640-فەرماندەری_ناتۆ_لە_عێراق_ئەرکی_ناتۆ_بە_پێی_داخوازیی_دەوڵەتی_عێراق_دەبێت
فەرماندەری لەشکریانی پەیمانی باکووری ئەتڵەسی «ناتۆ» لە عێراق وتی: ئەرکێ ھێزەکانی ئەم ڕێکخراوەیە لە خاکی عێراق دا بە گوێرەی خواستی دەوڵەتی عێراق بەڕێوە دەچێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 04, 2021 16:52 Asia/Tehran
  • فەرماندەری ناتۆ لە عێراق: ئەرکی ناتۆ بە پێی داخوازیی دەوڵەتی عێراق دەبێت

فەرماندەری لەشکریانی پەیمانی باکووری ئەتڵەسی «ناتۆ» لە عێراق وتی: ئەرکێ ھێزەکانی ئەم ڕێکخراوەیە لە خاکی عێراق دا بە گوێرەی خواستی دەوڵەتی عێراق بەڕێوە دەچێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «پڕ ئۆڵسێن» فەرماندەری لەشکریانی پەیمانی باکووری ئەتڵەسی «ناتۆ» لە عێراق ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕایگەیاند: ئەم ڕێکخراوەیە ھۆگری دامەزراندنی پەیوەندیی پاوەجێیە لەگەڵ عێراق دا و ئەمەش چوارچێوەیەکی زەمەنیی بۆ نییە.

«ئۆڵسێن» بە سەرنجدانی پەسەندکراوەکەی پەرلەمانی عێراق لە بارەی کشانەوەی ھێزەکانی بیانی لە خاکی ئەم وڵاتە، بانگەشەی کرد، ئەرکی ناتۆ جەنگاوەرانە نییە، بەڵکو پێشکەش کردنی ڕاوێژی ئاسایشتی و سەربازییە و بۆ چەسپاندنی ئاسایشت لەم وڵاتەدا ھەوڵ دەدات.