پاپا فرانسیس و ئایەتوڵڵا سیستانی لە پشت درگای داخراو کۆبوونەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i393700-پاپا_فرانسیس_و_ئایەتوڵڵا_سیستانی_لە_پشت_درگای_داخراو_کۆبوونەوە
پاپا فرانسیس رێبەری کاتولیکەکانی جیھان لە گەڵ ئایەتوڵڵا سەید عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعە لە شاری نەجەف دیدار و وتووێژی کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 06, 2021 08:14 Asia/Tehran
  • پاپا فرانسیس و ئایەتوڵڵا سیستانی لە پشت درگای داخراو کۆبوونەوە

پاپا فرانسیس رێبەری کاتولیکەکانی جیھان لە گەڵ ئایەتوڵڵا سەید عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعە لە شاری نەجەف دیدار و وتووێژی کرد .

بە پێی راپۆرتی ھەوڵدەریی فەرمیی عێراق ( واع) سەرچاوە عێراقیەکانی رایانگەیاند ، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە پاپا فرانسیس گەیشتە شوێنی نیشتەجێ بوونی ئایەتوڵڵا سیستانی لە نەجف و ھەردوو لا لەپشت درگای داخراو بۆ ماوەی یەک کاتژمێر لە گەڵ یەکتردا وتووێژیانکرد . 

بە پێی ئەم راپۆرە ، رێگا بە ھیچ کەسایەتیەکی سیاسی و حکومەتی نەدراوە لەم کۆبوونەوەدا ئامادە بن . 

پاپا و شاندی ھاوڕێی دوای بەجێھێشتنی شوێنی نیشتەجێبوونی ئایەتوڵڵا سیستانی بەرەو شاری ئوور لە پارێزگەی زیقار لە باشووری عێراق وەڕێکەوتن . 

پاپا فرانسیس دوانیوڕۆی دوێنێ ھەینی گەشتە عێراق و چاوی کەوت بە کاربەدەستانی باڵای ئەم وڵاتە لەوان مستەفا کازمی سەرۆکی وەزیران و بەرھەم ساڵح سەرۆک کومار .