لە دیمانەی لەگەڵ ئەلجەزیرە ، مستەفا کازمی: ئێران پاڵپشتی حکومەتی عێراقە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i396301-لە_دیمانەی_لەگەڵ_ئەلجەزیرە_مستەفا_کازمی_ئێران_پاڵپشتی_حکومەتی_عێراقە
لە دیمانەی لەگەڵ ئەلجەزیرە ، مستەفا کازمی: ئێران پاڵپشتی حکومەتی عێراقە
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 10, 2021 06:47 Asia/Tehran
  • لە دیمانەی لەگەڵ ئەلجەزیرە ، مستەفا کازمی: ئێران پاڵپشتی حکومەتی عێراقە

لە دیمانەی لەگەڵ ئەلجەزیرە ، مستەفا کازمی: ئێران پاڵپشتی حکومەتی عێراقە

 

بە پێی  ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە لێدوانێکدا وتی: جەنایەتەکانی ئیسرائیل هەمبەر گەلی فەلەستین و ڕێگری کردنیان بۆ گەییشتن بە پیرۆزییەکانیان ئیدانە دەکەین.

مستەفا کازمی لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەلجەزیرە گوتیشی: ئەگەر ئاسایی کردنەوەی پێوەندییەکان نەبێتە هۆی گەییشتنی گەلی فەلەستین بە مافی خۆیان، بۆ ئێمە قبووڵ نەکراوە.

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەشێکی دیکە لە قسەکانیدا وتی: ئێرانییەکان سەلماندیان کە ڕاستبینن و هەوڵ دەدەن لە عێراق پاڵپشتی بکەن و رێگری بکەن لەوەی کە میلیشیاکان حکومەت لاواز بکەنە.