وەگەڕکەوتنەوەی دۆسیەی دەرکردنی لەشکەریانی ئەمریکی لە عێراق
سەرچاوە میدیاییەکان رایانگەیاند ، دۆسیەی دەرکردنی لەشکەریانی ئەمریکی لە عێراق بۆ جارێکی دیکە گەرم بووە و حزب و گروپە جیاجیاکانی ئەم وڵاتە خوازیاری یەک لابوونەوەی ئەم بابەتە لە لایەن حکومەتەوە بوونە .
بە پێی راپۆرتی رۆژی دوشەممەی ئەلعەڕەبی جەدید ، چەند حەوتەی ماوە تا دەسپێکی خولی چوارەمی دانوستانی ستراتژیکی نێوان بەغدا و واشنگتۆن و ھاوکات لە گەڵ گەف و ھەڕەشەی گروپە عێراقیەکان لەمەڕ بە ئامانجگرتنی ھێزەکانی ئەمریکا لە وڵاتەکەیان دا ، حزبە سیاسیەکان ل پەرلەمان و لە سەرووی ھەموان ھاوپەیمانیی فەتح و دەوڵەتی یاسا بۆ جارێکی دیکە ھەنگاوەکانیان بۆ کۆتایی ھێنان بە ئامادەبوونی ئەمریکا لە عێراق دەسپێکرد .
گروپ و لایەنە عێراقیەکان ، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران تاوانبار دەکەن بە شاردنەوەی رێککەوتن لە گەڵ ئەمریکا و ھەوڵدان بۆ ھێشتنەوەی ئەو ھێزانە لە عێراق بە پێی رێککەوتنێکی ژێربەژێرو دەڵێن : حکومەت نایھەوێ ھێزە واشنگتۆن لە عێراق بچنەدەرەوە .