مستەفا کازمی دەستگیرکردنی بکوژانی هیشام هاشمیی ڕاگەیاند
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i398705-مستەفا_کازمی_دەستگیرکردنی_بکوژانی_هیشام_هاشمیی_ڕاگەیاند
ئێوارەی هەینی ١٦ی تەمووز سەرۆک وەزیرانی عێراق لە تویتێکدا دەستگیرکردنی بکوژانی هیشام هاشمیی ڕاگەیاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 17, 2021 02:40 Asia/Tehran
  • مستەفا کازمی دەستگیرکردنی بکوژانی هیشام هاشمیی ڕاگەیاند

ئێوارەی هەینی ١٦ی تەمووز سەرۆک وەزیرانی عێراق لە تویتێکدا دەستگیرکردنی بکوژانی هیشام هاشمیی ڕاگەیاند.

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە تویتێکدا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند" گفتی خۆمان بردەسەر و بکوژانی هیشام هاشمی ـ مان دەستگیرکرد، پێشتریش گروپەکانی مەرگ و بکوژانی ئەحمەد عەبدولسەمەدمان ڕووبەڕووی دادگا کردەوە و سەدان تاوانبارمان دەستگیرکرد".  

ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕەخنەگرتن مافی هەمووانە، بەڵام ئێمە بۆ ڕیکلام و موزایەدە کارناکەین، بەپێی توانا ماف دەچەسپێنین و خزمەت دەکەین.

هیشام هاشمی، چاودێری سیاسی و ئەمنی دیاری عێراق شەوی ٦ی تەمموزی ٢٠٢٠ دەستڕێژی گولەی لێکرا و لەبەردەم ماڵەکەی خۆی لەناوچەی زیونەی رۆژهەڵاتی بەغدا کوژرا، ئەو روداوەش کاردانەوەی سەرکردەکانی عێراق و ناوەندە زانستی و رۆژنامەنوانییەکانی لێکەوتوەتەوە و ئیدانەی ئەو رەفتارەیان کرد.