ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەکەی شارۆچکەی «سەدر»ی بەغدا بۆ ٢٩ کەس ھەڵکشا
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i398798-ژمارەی_قوربانیانی_تەقینەوەکەی_شارۆچکەی_سەدر_ی_بەغدا_بۆ_٢٩_کەس_ھەڵکشا
سەرچاوە عێراقییەکان شەوی دووشەممە لە سەر سێ شەممە باسی ھەڵکشانی ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەکەی شارۆچکەی «سەدر»ی بەغدایان کرد بۆ ٢٩ کەس.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 19, 2021 21:15 Asia/Tehran
  • ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەکەی شارۆچکەی «سەدر»ی بەغدا بۆ ٢٩ کەس ھەڵکشا

سەرچاوە عێراقییەکان شەوی دووشەممە لە سەر سێ شەممە باسی ھەڵکشانی ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەکەی شارۆچکەی «سەدر»ی بەغدایان کرد بۆ ٢٩ کەس.

کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەلجەزیرە بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراقەوە ڕایگەیاند: لە ئەنجامی ڕوودانی تەقینەوە لە  شارۆچکەی «سەدر»ی بەغدا، ٢٩ کەس کوژران و ٤٧ کەسیش بریندار بوون.

کەناڵی تەلەگرامی بزوتنەوەی «نوجەباء»ی عێراقیش وای بڵاو کردووەتەوە کە ئەم تەقینەوەیە ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە لە بازاڕی «وەحیلات»ی   شارۆچکەی «سەدر»ی بەغدا ڕووی داوە.

«کەناڵی «سابرین نیوز»ی عێراقیش جەختی لەوە کردووەتەوە کە بەستەیەکی تەقینەوە لەم بازاڕەدا تەقیوەتەوە.

سەرباری شکست ھێنانی تاقمی تیرۆریستی داعش لە عێراق، ھێشتاش کۆمەڵێک لە ئەندامانی ئەم تاقمە ڕەشەکوژە  بۆ قەرەبوو کردنەوەی شکستەکانیان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی عێراق، ڕوویان لە کرداری تیرۆریستی و قەڵاچۆی خەڵکی سڤیلی شارە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە کردووە.