ھەڵکوتانە سەر کاروانێکی سەربازیی ئەمریکا لە عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i399135-ھەڵکوتانە_سەر_کاروانێکی_سەربازیی_ئەمریکا_لە_عێراق
سەرچاوە میدیاییەکان باسی کرانە ئامانجی سێ کاروانی پشتیوانیی سوپای ئەمریکایان کردووە لە عێراق دا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 29, 2021 16:34 Asia/Tehran
  • ھەڵکوتانە سەر کاروانێکی سەربازیی ئەمریکا لە عێراق

سەرچاوە میدیاییەکان باسی کرانە ئامانجی سێ کاروانی پشتیوانیی سوپای ئەمریکایان کردووە لە عێراق دا.

بە پێی ڕاپۆرتی «سابرین نیوز» کاروانێکی پێداویستیی و پشتیوانیی ئەمریکا ئەمڕۆ پێنج شەممە لە باشووری شاری «ناسریە» لە پارێزگای «زیقاڕ» لە باشوری عێراق کرایە ئامانجی بۆمباکانی تەنیشت جاددە.

دوو کاروانی دیکەی ئەمریکاش لە پارێزگای دیوانیەی عێراق ھێرشی کرایە سەر.

بەیانیی ئەمڕۆش سەرچاوەکانی عێراق باسی داکەوتنی دوو موشەک لە نزیکی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە ناوچەی سەوزی بەغدای پێتەختی عێراقیان کرد.

ھێشتا ڕوون نییە ئەم ھێرشانە لە لایەن کام تاقمەوە ئەنجام دراوەو ھیچ وردیاتێکیش لە بارەی گیان لەدەست داوانی شیمانەیی ئەم ھێرشانە بڵاو نەبووەتەوە.

لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە ٥٠ ھێرش کراوەتە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق دا.