حەسەن نازم: عێراق بە دووی وەدی ھێنانی سەقام و ئاسایشت و ئابووری دایە
وتەبێژی دەوڵەتی عێراق جەختی کرد،عێراق بە بەرپاکردنی کۆنفرانسی ناوچەیی لە بەغدا بەرلە ھەموو شتێک بە دووی وەدی ھێنانی سەقام و ئاسایشت و ئابووری دایە.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی میھر، «حەسەن نازم» وەزیری ڕۆشنبیری و وتەبێژی دەوڵەتی عێراق ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕایگەیاند: کۆنفرانسی ناوچەیی بەغدا بە ناوی «کۆنفرانسی بەغدا بۆ ھاریکاری و ھاوبەشی» کۆنفرانسێکە لە ئاستی سەرکردەکاندا کە وڵاتانی درواسێی عێراق و وڵاتانی دیکەی ناوچەکەو جیھان بەشداریی تیادا دەکەن.
نازم جەختیشی کرد: وڵاتی عێراق لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوو ھەنگاوگەلێکی بەرچاوی بۆ بووژاندنەوەی ڕۆڵی ناوچەیی کارای عێراق بە خۆیەوە بینیوەو بیر لە سەقام و ئاسایشت و ئابووریی خۆی دەکاتەوە.
«حەسەن نازم» گەشتەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ وڵاتانی ناوچەکەو جیھانی ھەر لەم ئاراستەیەدا لێکدایەوەو پێی داگرت: عێراق ھەوڵ دەدات پردێکی پەیوەندی لەنێوان وڵاتانی ناوچەکە ھەڵبەستێ ھەتا سەقام و شکۆی ئابووریی خۆی ببووژێنێتەوە.
وتەبێژی دەوڵەتی عێراق جەختی کرد، کۆبوونەوەکەی بەغدا کۆبوونەوەیەکی سیاسییە کە تیای دا بەدواداچوون دەکرێت بۆ ڕێککەوتنە ئابوورییەکانی پێشترو بابەتە ئالسایشتییەکانیشی تیادا تاوتوێ دەکرێت.
وتیشی: عێراق دوای چەندین ساڵ تەریک کەوتنەوە خەریکی بووژاندنەوەی جێ و شوێنی خۆیەتی لە ناوچەکەداو کۆمەڵگای نێونەتەوەییش پێشوازی لەم بابەتە دەکات.