گوردانەکانی حیزبوڵڵا: یارمەتییەکانی ئێران ھۆکاری سەرکەوتنی عێراقە لە وەدەرنانی لەشکریانی ئەمریکی
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i400510-گوردانەکانی_حیزبوڵڵا_یارمەتییەکانی_ئێران_ھۆکاری_سەرکەوتنی_عێراقە_لە_وەدەرنانی_لەشکریانی_ئەمریکی
وتەبێژی گوردانەکانی گوردانەکانی حیزبوڵڵای عێراق ڕایگەیاند: ئەگەر یارمەتییەکانی ئێران نەبایە عێراق لە ئاراستەی وەدەرنانی لەشکریانی ئەمریکی لە وڵاتەکەی سەرکەوتوو نەدەبوو .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 09, 2021 09:57 Asia/Tehran
  • گوردانەکانی حیزبوڵڵا: یارمەتییەکانی ئێران ھۆکاری سەرکەوتنی عێراقە لە وەدەرنانی لەشکریانی ئەمریکی

وتەبێژی گوردانەکانی گوردانەکانی حیزبوڵڵای عێراق ڕایگەیاند: ئەگەر یارمەتییەکانی ئێران نەبایە عێراق لە ئاراستەی وەدەرنانی لەشکریانی ئەمریکی لە وڵاتەکەی سەرکەوتوو نەدەبوو .

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی ئیسنا، «موحەممەد موحیی» وتەبێژی گوردانەکانی گوردانەکانی حیزبوڵڵای عێراق ڕایگەیاند: سەرباری ئەوەی کە گەلی عێراق گەلێکی خەباتکارو خۆڕاگرەو پێملی مانەوەی ھێزەکانی ئەمریکی نابێت، بەڵام دەبێ دان بەوەدا بنێین کە لە تەواوی ھەوڵەکانماندا بۆ وەدەرنانی لەشکریانی ئەمریکی لە عێراق توشی شکست ھاتین، ھەر بۆیە ئەگەر یارمەتییەکانی ئێران نەبایە، عێراق لە ئاراستەی وەدەرنانی لەشکریانی ئەمریکی لە وڵاتەکەی سەرکەوتوو نەدەبوو.

وتەبێژی گوردانەکانی گوردانەکانی حیزبوڵڵای عێراق ستایشی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیشی کرد لە بەر پشتگرییەکانی لە عێراق لە شەڕی دژی داعش و وتیشی: لە ئێستادا ھێزەکانی ئەمریکی بێجگە لە کشانەوە لە عێراق ھیچ بژاردەیەکی دیکەیان نییە، چونکو بازنەی خۆڕاگری لە عێراق دا گەلێک بەربڵاوتر بووە، بەم پێیە ئەگەر پێکدادانێک ڕوو بدات حۆڕاگری ئەوپەڕی ھەوڵی خۆی بۆ شکست پێ ھێنان و بەرپەرچ دانەوەو وەدەرنانی لەشکریانی ئەمریکی لە عێراق بەکار دێنێ، ھەتا ئەو جێگایەی کە لە دوورترین ناوچەکانی عێراقیش ھیچ نیشانەیەکی ئەمریکییەکان بوونی نەبێت.