موقتەدا سەدر : سوپای عێراق هەر چۆن دەتوانێت پارێزگاری لەئاسایشی وڵات بکات، بەھەمان شێوە دەشتوانێ رێگربێت لە رودانی پێشێلکاری لەرۆژی هەڵبژاردن دا
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i400656-موقتەدا_سەدر_سوپای_عێراق_هەر_چۆن_دەتوانێت_پارێزگاری_لەئاسایشی_وڵات_بکات_بەھەمان_شێوە_دەشتوانێ_رێگربێت_لە_رودانی_پێشێلکاری_لەرۆژی_هەڵبژاردن_دا
«موقتەدا سەدر» رابەری رەوتی سەدر رایگەیاند: سوپای عێراق هەر چۆن ھەمبەر هەڕەشەکانی نێوخۆ و دەرەکی دەتوانێت پارێزگاری لەئاسایشی وڵات بکات ، بەهەمان شێوە بەھەمان شێوە دەشتوانێ رێگربێت لە رودانی پێشێلکاری لەرۆژی هەڵبژاردن دا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 15, 2021 04:56 Asia/Tehran
  • موقتەدا سەدر : سوپای عێراق هەر چۆن دەتوانێت پارێزگاری لەئاسایشی وڵات بکات، بەھەمان شێوە دەشتوانێ رێگربێت لە رودانی پێشێلکاری لەرۆژی هەڵبژاردن دا

«موقتەدا سەدر» رابەری رەوتی سەدر رایگەیاند: سوپای عێراق هەر چۆن ھەمبەر هەڕەشەکانی نێوخۆ و دەرەکی دەتوانێت پارێزگاری لەئاسایشی وڵات بکات ، بەهەمان شێوە بەھەمان شێوە دەشتوانێ رێگربێت لە رودانی پێشێلکاری لەرۆژی هەڵبژاردن دا.

بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی عێراق ،«موقتەدا سەدر» لەپەیامێکدا کە لەهەژماری فەرمی خۆی لەتویتەر بڵاویکردەوە ڕایگەیاند: سوپای عێراق هەر چۆن ھەمبەر هەڕەشەکانی نێوخۆ و دەرەکی دەتوانێت پارێزگاری لەئاسایشی وڵات بکات، دڵنیاین ھەر بەهەمان شێوە لەم کاتەدا کە ئەرکی پاراستنی سندوقەکانی دەنگدانی  پێسپێردراوە  دەشتوانێت رێگربێت لە رودانی پێشێلکاری، گەندەڵی و ساختەکاری لەرۆژی هەڵبژاردن دا.

ناوبراو جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، سوپای عێراق توانی شکۆی خۆی بەدەست بهێنێتەوە و هێزی خۆی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی دۆخی ئاسایشی وڵات بسەپێنێت، هەروەها لەم کاتەدا هێزێکن دوور لەحزبایەتی و مەزهەبی و بوونەتە جێگەی رەزامەندیی هەموان.

سەدر ئاماژەی بەوەش کرد، دوایین ئەرکی سوپای عێراق کە وەک ئاستەنگێک دێتە پێشیان پاراستنی سندوقەکانی دەنگدانە لە هەڵبژاردنی تشرینی یەکەم، لەگەڵ ئەوەشدا دڵنیاین لەوەی دەتوانێت رێگربێت لە رودانی پێشێلکاری، گەندەڵی و ساختەکاری لەرۆژی هەڵبژاردن دا.

بەپێی دوایین ئاماری کۆمیسیۆن، ٢٧٦ حیزب و ٤٤ هاوپەیمانی لە پرۆسەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ بەشدارن، زیاتر لە ٢٤ ملیۆن کەس لە ٨٣ بازنەی هەڵبژاردنەوە ٣٢٩ کاندیدی پەرلەمان هەڵدەبژێرن کە نۆ کورسییان بۆ پێکهاتەکانە.