بەڕێوەچوونی خۆپێشاندانی دژی زایۆنی لە کەربەلا
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i401097-بەڕێوەچوونی_خۆپێشاندانی_دژی_زایۆنی_لە_کەربەلا
زیارەتکارانی ئەربەعینی حوسێنی، بە سازدانی خۆپێشاندان ، کۆبوونەوەکەی ھەولێر و ئاسایی کردنی پێوەندی لە گەڵ رژێمی داگیرکەری قودسیان شەرمەزار کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 27, 2021 16:44 Asia/Tehran
  • بەڕێوەچوونی خۆپێشاندانی دژی زایۆنی لە کەربەلا

زیارەتکارانی ئەربەعینی حوسێنی، بە سازدانی خۆپێشاندان ، کۆبوونەوەکەی ھەولێر و ئاسایی کردنی پێوەندی لە گەڵ رژێمی داگیرکەری قودسیان شەرمەزار کرد .

بە پێی راپۆرتی ئیران پرێس ، ژمارێکی زۆر لە خەڵکی کەربەلا لە پەراوێزی چلەی ئیمام حوسێن (ع) ، دژایەتی توندی خۆیان لە گەڵ ئاسایی کردنی پێوەندی لە گەڵ رژێمی زایۆنی راگەیاند و لە دژی ئەمریکا و ئیسراییل و خەیانەتکاران دروشمیان بەرزکردەوە . 

محەمەد تەباتەبایی جێگری سکرتێری گشتیی بزووتنەوەی عەساییبی ئەھلی حەقی عێراق کە بەشاری خۆپێشاندانەکە بوو ، گوتی : ئەم کۆنفڕانسانە ھەوڵێکن کە گیانی تازە  ئەدەن بە جەستەی رژێمی زایۆنی ، بەڵام فەلەستین ئەمانەتێکە لە سەر شانی ھەموو ئازادی خوازان و کەسانی بەشەرەف ، لەبەر ئەوە ھەر چەشنە ئاسایی کردنی پێوەندی بە توندی شەرمەزار دەکرێت . 

حەسەن سالم لە نوێنەرانی بزووتنەوەی فەتحیش کە بەشداربووی ئەم خۆپێشاندانە بوو گوتی : بەرێوەچوونی کۆنفڕانسی ئاسایی کردنی پێوەندیی لە گەڵ رژێمی زایۆنی لە ھەولێر خەیانەت بە ئیسلام و ئارمانجی فەلەستین و عێراقە .