نوجەباء:ئەمریکا لە ھێرشی سەر ماڵی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەستی ھەیە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i402380-نوجەباء_ئەمریکا_لە_ھێرشی_سەر_ماڵی_سەرۆک_وەزیرانی_عێراق_دەستی_ھەیە
سەرۆکی ئەنجومەنی سیاسیی خۆڕاگریی ئیسلامیی نوجەباء جەختی کرد: تەواوی بەڵگەو نیشانەکان دەربڕی دەست ھەبوونی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە ھێرشی سەر ماڵی سەرۆک وەزیرانی عێراقن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 09, 2021 10:37 Asia/Tehran
  • نوجەباء:ئەمریکا لە ھێرشی سەر ماڵی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەستی ھەیە

سەرۆکی ئەنجومەنی سیاسیی خۆڕاگریی ئیسلامیی نوجەباء جەختی کرد: تەواوی بەڵگەو نیشانەکان دەربڕی دەست ھەبوونی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە ھێرشی سەر ماڵی سەرۆک وەزیرانی عێراقن.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی ھەوڵدەریی میھر، «شێخ عەلی ئەسەدی» سەرۆکی ئەنجومەنی سیاسیی خۆڕاگریی ئیسلامیی نوجەباء ڕووداوی ھێرشی سەر ماڵی «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراقی بە ھەوڵدانێک بۆ تێوەگلاندنی عێراق بە زۆنگاوی قەیرانی نێوخۆیی زانی کە پوێنھلتێک پڕمەترسیی بۆ وڵات بەدواوە دەبێت.

ئەسەدی وتی: بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە ناوچەی سەوزی بەغدا کە وەک باڵوێزخانە ناوی لێ دەبردریێت، سەرباری ھەبوونی سیستێمی چەکی دژە ئاسمانیی، کەچی بەرنگاری درون و یان موشەکەکان نەبووەوە کە ئەمەش بەڵگەیە بۆ دەست ھەبوونی ئەمریکا لە ھێرشی سەر ماڵی سەرۆک وەزیرانی عێراق.

سەرۆکی ئەنجومەنی سیاسیی خۆڕاگریی ئیسلامیی نوجەباء جەختیشی کرد: ئەگەر ھەر بەوجۆرەی کە چاوەڕوان دەکرێت، باڵوێزخانەی سەرەڕۆی ئەمریکا بەرپرسی ئەم ھێرشە بێت دەبێ وێڕای داخستنی، باڵوێزە ئاژاوەگێڕەکەی ئەو وڵاتەش لە عێراق وەدەر بنرێت.