تا کۆتایی ساڵ لەشکەریانی ئەمریکی لە عێراق دەکشێنەوە
تشرینی دووهم 21, 2021 15:47 Asia/Tehran
وەزیری بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، کۆتایی ئەمساڵ ئەرکە جەنگییەکان لە عێراق کۆتایی دێت و سەربازەکانیان لە عێراق دەکشێننەوە.
جۆن کێربی وتەبێژی پنتاگۆن رایگەیاند، لوید ئۆستن وەزیری بەرگری وڵاتەکەی لەگەڵ جومعە عیناد وەزیری بەرگری عێراق لە بەحرەین کۆبۆتەوە و پێی رایگەیاندووە کە کۆتایی ئەمساڵ ئەرکە جەنگییەکاینان لە عێراق کۆتایی دێت.
وەزیرى بەرگرى ئەمریکا ئاماژەى بەوەشکردوە، کە ھێزەکانیان لەسەر داواکاری حکومەت لە عێراق دەمێنێتەوەو ھاوکاری پێشکەشی ھێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە دەکەن.
هەروەها وەزیرى بەرگرى ئەمریکا جەختیشیکردوەتەوە کە پابەندیشن بە ئەنجامکانی دانوستانی ستراتیژی نێوان ئەمریکا و عێراق کە لە مانگی تەمووزی ئەمساڵ بەڕێوەچوو.
پێشتریش جۆ بایدن سەرۆکى ئەمریکا رایگەیاند، سەربازە شەڕکەرەکانیان لە عێراق دەکشێننەوە.
سەرپەیڤ