کۆبونەوەی چێوەی هەماهەنگیی بۆ دیاریکردنی کاندیدەکانی سێ سەرۆکایەتیەکەی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i403626-کۆبونەوەی_چێوەی_هەماهەنگیی_بۆ_دیاریکردنی_کاندیدەکانی_سێ_سەرۆکایەتیەکەی_عێراق
سەرکردەیەکی دەوڵەتی یاسا جوڵەیەکی نوێی سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکانی ئاشکراکرد، بۆ دروستکردنی هاوپەیمانێتییەک و دیاریکردنی کاندید بۆ هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 18, 2021 15:50 Asia/Tehran
  • کۆبونەوەی چێوەی هەماهەنگیی بۆ دیاریکردنی کاندیدەکانی سێ سەرۆکایەتیەکەی عێراق

سەرکردەیەکی دەوڵەتی یاسا جوڵەیەکی نوێی سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکانی ئاشکراکرد، بۆ دروستکردنی هاوپەیمانێتییەک و دیاریکردنی کاندید بۆ هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق.

 

کاتع ڕکابی، سەرکردە لە ئیتلافی دەوڵەتی یاسا بە میدیا عێراقییەکانی ڕاگەیاند، لیژنەیەکی باڵا هەیە لە هەموو لایەنەکان لە چوارچێوەی هەماهەنگیدا کە ئەرکیان ئەوەیە لەگەڵ هێزە سیاسییەکان کۆببنەوە، لەوانەشە هاوپەیمانی غزم و پێشکەوتن و لایەنە کوردییەکان.

ڕکابی وتیشی: یەکێک لە ئەرکەکانی لیژنەی باڵا لە چوارچێوەی هەماهەنگیدا ئەوەیە، کە لەگەڵ سەرۆکی ڕەوتی سەدرداکۆببێتەوە، لە ماوەیی داهاتوودا لەگەڵ هاوپەیمانی غزم و پێشکەوتن و لایەنە کوردییەکان ئەنجامدەدرێت.

ئەلڕیکابی وتیشی: "کۆبوونەوەکان پێشەکییەکە بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی سیاسی دوای بڕیاری دادگای فیدراڵی و پەسەندکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکان، جوڵەسیاسییەکان بۆ ئەوەیە کە لەسەر رێکارێک ڕێککەوتن بکرێت بۆ دیاریکردنی کاندیدەکان بۆ سەرۆکایەتی کۆمار و ئەنجومەنی وەزیران و ئەنجومەنی نوێنەران.

دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکان لایەنەناڕازییەکان لە ئەنجامە بەراییەکان لە چوارچێوەی هەماهەنگی شیعیدا یەکیانگرت و ئەنجامەکانیان ڕەتکردەوە، هەرچەندە کۆمیسیۆن ئەنجامی کۆتایی ڕاگەیاندووە، بەڵام هیشتا دادگای فیدراڵی ئەنجامەکانی پەسەند نەکردووە و ئەمەش دانوستانەکانی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق خاوکردووەتەوە.