ھاوپەیمانیی «دەوڵەتی یاسا» بۆ پێکھێنانی دەوڵەتێکی «تەوافوقی» لە عێراق دا ھەوڵ دەدەین
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i404547-ھاوپەیمانیی_دەوڵەتی_یاسا_بۆ_پێکھێنانی_دەوڵەتێکی_تەوافوقی_لە_عێراق_دا_ھەوڵ_دەدەین
ئەندامێکی ھاوپەیمانیی «دەوڵەتی یاسا»ی عێراق وتی: ئەم ھاوپەیمانییە بۆ پێکھێنانی دەوڵەتێکی «تەوافوقی» لە عێراق ھەوڵ دەدات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 13, 2022 17:09 Asia/Tehran
  • ھاوپەیمانیی «دەوڵەتی یاسا» بۆ پێکھێنانی دەوڵەتێکی «تەوافوقی» لە عێراق دا ھەوڵ دەدەین

ئەندامێکی ھاوپەیمانیی «دەوڵەتی یاسا»ی عێراق وتی: ئەم ھاوپەیمانییە بۆ پێکھێنانی دەوڵەتێکی «تەوافوقی» لە عێراق ھەوڵ دەدات.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی مەعلومە، «سائیر مەخیف» ئەندامی ھاوپەیمانیی «دەوڵەتی یاسا»ی عێراق ڕایگەیاندووە: بۆ پێکھاتنی دەوڵەتی داھاتووی عێراق بە شێوەی تەوافوقی ، دەبێ ڕێگاچارەیەک بۆ دەربازبوون لەم چەقبەستووییە سیاسییەی ئێستا بدۆزینەوەو چوارچێوەی ھەماھەنگیی شێعەکان بە دوای پێکھێنانی دەوڵەتی تەوافوقییە، دەوڵەتێک کە داخوازییەکانی شارومەندانی عێراقی وەدی بێنێ.

ڕۆژی ڕابردووش «موحەممەد سەھیود» ئەندامی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسای عێراق لە لێدوانێک دا ڕایگەیاند: ھێندێک لایەن دڵخۆشن بە بوۆشایی و دووبەرەکی دروست کردن لە نێوان شێعەکاندا، بەڵام کەسانی ژیرو بیرمەند دەبێ بۆ پەڕینەوە لەم قەیسرانەو ئاسایی کردنەوەی ڕەوشتەکە ھەوڵ بدەن.