سەرۆکی ژووری بازرگانیی ئێران : کۆسپ و لەمپەرەکانی وەبەرھێنان لە عێراق دەبێ لاببرێن
سەرۆکی ژووری بازرگانیی ئێران خوازیاری لابرانی کەندو کۆسپەکانی بەردەم گەشەی پێوەندیەکانی ئێران و عێراق بوو .
بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی مێھر ، غولامحسێن شافعی سەرۆکی ژووری بازرگانیی ئێران رۆژی دوشەممە لە کۆبوونەوەیەک دا لە گەڵ چالاکانی ئابووریی عێراق ، گەشەی پێوەندیی ئابووریی دوو وڵاتی بە پێوست زانی و گوتی : وڵاتی عێراق واوەتر لە شەریکێکی تیجاری بۆ ئێرانە و پێوەندیەکانی نێوان دوو وڵات ئەوەندە قوڵە کە پێویستە لە بەشە ئابووریەکان داپێشکەوتنی زیاتر بکرێت .
عادل عەکاب حسێن سەرۆکی فێدراسیۆنی پیشە سازیەکانی عێراقیش وێڕای بەخێرھاتن کردنی شاندی ئێران گوتی : چالاکیی ئابووریی راستەقینە نێوان دوو وڵات رووی نەداوە .
شاندی تیجاریی ژووری بازرگانیی ئێران شەوی یەکشەممە گەیشتە عێراق و لە شاری نەجەف لە لایەن ژووری بازرگانیی ئەم شارە و سەرکونسولی ئێران پێشوازیی لێکرا .