هەڵوێستی دواجاری چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەی عێراق سەبارەت بە بەشداری لە پرۆسەی سیاسی
ئەندامی یەکجاریی چوارچێوەی هەماهەنگیی شێعەی عێراق باسی هەڵوێستی دواجاری ئەو چوارچێوەی کرد سەبارەت بە بەشداری لە پرۆسەی سیاسیی وڵات .
مەحموود ئیسلامی ئەندامی لیژنەی چوارچێوەی هەماهەنگیی شێعەی ئێراق وتی : بە پێی بڕیاری ئەو چوارچێوەیە یان، هەموو پارتە سیاسیەکانی سەر بە چوارچێوەی هەماهەنگی شێعەی ئێراق لە پرۆسەی سیاسی دا بەشداری دەکەن یان هەموویان لە بەشداری لە ڕەوتی سیاسی دەکشێنەوە .
ئیسلامی وتیشی : وتاووێژەکان و بیروڕاگۆڕینەوەی سیاسی لە نێوان چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەی ئێراق لە گەڵ ڕەوتی سەدردرێژەی هەیە وئێمە چاوەڕوانین تا ئاکامی وتوێژەکان دیاری بکرێت . درێژەی وتووێژە سیاسیەکان لە ئێراق لە حاڵێکدایە کە موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدرهەروا پێداگرە لە سەر پێویستیی پێکهێنانی حکومەتی زۆرینەی نیشتمانی نەک تەوافوقی .
دوای دەنگی دادگای باڵای فیدڕاڵ لەمەڕیاسایی بوونی ڕووداوەکانی دانیشتنی کرانەوەی پەرلەمان لە خولی نوێ، موقتەدا سەدرڕایگەیاند : هاوپەیمانیەکەی لە گەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی شێعەی ئێراق گرێدراوە بە وەلانانی نووری الکی و هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لەو ئەنجومەنە .