تاوتوێ کرانی قەیرانی گۆڕانی کەش و ھەوا لە لایەن کاربەدەستانی عێراقی و سوورییەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i406033-تاوتوێ_کرانی_قەیرانی_گۆڕانی_کەش_و_ھەوا_لە_لایەن_کاربەدەستانی_عێراقی_و_سوورییەوە
وەزیرانی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق و سووریا، پەرە پێ دانی ئاسۆی ھاوکاری و ھاوبیروڕایی نێوان دوو وڵاتیان لە بواری گۆڕدرانی کەش و ھەوا لێک دایەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 09, 2022 11:46 Asia/Tehran
  • تاوتوێ کرانی قەیرانی گۆڕانی کەش و ھەوا لە لایەن کاربەدەستانی عێراقی و سوورییەوە

وەزیرانی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق و سووریا، پەرە پێ دانی ئاسۆی ھاوکاری و ھاوبیروڕایی نێوان دوو وڵاتیان لە بواری گۆڕدرانی کەش و ھەوا لێک دایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ھەواڵدەریی عێراق، «مەھدی ڕەشید حەمدانی» وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق لە دیدار لەگەڵ «تەمام ڕەعد» ھاوتای سووریی خۆی لە بەغدا، گۆڕانی کەش و ھەوای بە ھەڕەشەیەک بۆ تێکڕای ناوچەکەو بە تایبەت وڵاتی عێراق زانی.

حەمدانی داوای لە وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی سووریا کرد کە وێڕای بەسەر کردنەوەی بنکەکانی چاودێریی سنووریی لە نێوان عێراق و سووریا، لە بارەی بەڕێوەبەرایەتیی ھاوبەشی چۆمی فۆراتیشەوە پێکەوە ڕێککەون.

وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی سووریاش لە دیدارەکەدا وێڕای ڕێزگرتن لە ھەوڵە ئەنجام گرتووەکان لە بارەی بەرپاکرانی دانیشتنەکەی بەغداو دەرھاویشتەکانی، لە سەر بەردەوام کرانی پەرە پێ دانی پەیوەندی و ھاوکاریی نێوان دوو وڵات لە ڕێگای بەرپاکرانی خولی پسپۆڕیی پەیوەست بە موتاڵای کەش و ھەواو کاریگەریی لە سەر ھەردووک وڵاتەکە پێی داگرت.