بەخشرانی بایکۆتی عێراق لە ھاوردەی وزە لە ئێرانەوە درێژ کرایەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i406604-بەخشرانی_بایکۆتی_عێراق_لە_ھاوردەی_وزە_لە_ئێرانەوە_درێژ_کرایەوە
ئەمریکا جارێکی تر بەخشرانی ١٢٠ ڕۆژەی عێراق لە بایکۆتی ھاوردەکردنی وزە لە ئێرانی درێژ کردەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 29, 2022 05:09 Asia/Tehran
  • بەخشرانی بایکۆتی عێراق لە ھاوردەی وزە لە ئێرانەوە درێژ کرایەوە

ئەمریکا جارێکی تر بەخشرانی ١٢٠ ڕۆژەی عێراق لە بایکۆتی ھاوردەکردنی وزە لە ئێرانی درێژ کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، کاربەدەستێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وای بڵاو کردووەتەوە کە ئەمریکا بەخشرانی ١٢٠ ڕۆژەی بۆ عێراق لە بایکۆتەکانی سەر ئێران درێژ کردووەتەوە بۆ ئەوەی ئەم وڵاتە بتوانێ پارەی ھاوردەی کارەبا لە ئێران ببژێیرێت.

عێراق بۆ دابین کردنی یەک لە سێی پێدوایستییەکانی بەشی وزەی خۆی لە ئێران گازوکارەبای دەکڕێ. ساڵانێکی دوورودرێژ پێکدادان لە عێراق دا وای کردووە کە ئەم وڵاتە بۆ دابین کردنی پێداویستییەکانی وزەی حەشیمەتی ٤٠ ملوێن کەسیی خۆی ڕووبەڕووی ھێندێک گرفت بێتەوە.

دەوڵەتی «جۆ بایدێن» لە کاتی ھاتنە سەر کاریەوە لە کۆشکی سپی بەردەوام بەخشرانی عێراق لە بایکۆتەکانی ئێرانی بۆ ھاوردەی وزە درێژ کردووەتەوە.